مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی هه‌ڵواسراو ده‌خاته‌ به‌رباس

خواكوڕك
مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئه‌مرۆ كاتژمێر 11 شه‌ممه‌ 20ی ئاب له‌ سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام وورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یانراوه‌.
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ رووداوی راگه‌یاندووه‌: “لە ‌و كۆبوونەوەیەدا زۆر پرس تاوتوێ‌ دەكرێت، لەوانە دوایین گۆڕانكارییەكانی دۆخی سیاسی كوردستان ‌و قەیرانی دارایی، زۆر پرسی دیكەش، بەڵام وردەكارییەكانی با بمێنن‌ بۆ دوای كۆبوونەوەكە”.
زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پرسی ئالوگۆڕی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هاوكات بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت كێ‌ دەبێتە بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان.
سەرچاوەیەكیش لە مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە رایدەگەیەنێت‌، تەوەرێكی كۆبوونەوەكە خۆئامادەكردنە بۆ كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی، كە بڕیارە لەم چەند رۆژەدا كۆببنەوە.

Back to top button