بۆمبێك به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیه‌وه له میحوه‌ری خورماتوو
له میحوه‌ری دووزخورماتوو، گوندی حلێوه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێكی پێشمه‌رگه، دوو پێشمه‌رگه بریندار ده‌بن و راوهانهی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون” دوێنێ شه‌وی سێ شه‌ممه له سه‌ر چوار شه‌ممه، له گوندی حلێوه‌ی گه‌وره له میحوه‌ری دووزخورماتوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چیندراو به ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له جۆری ناڤارا، دوو پێشمه‌رگه بریندار ده‌بن، كه سه‌ر به فه‌وجی1 لیوای 16ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له ئاكامدا 2 پیشمهرگهب ریندار ده‌بن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن.
ئه‌ویی شیاوی باسه” ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره به هۆی بۆمبی چیندراوه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بنه قوربانی و شه‌هید و بریندار ده‌ده‌ن و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، ئه‌ویش به‌هۆی دانانی بۆمب له لایه‌ن تیرۆریستانی داعش له سنوره‌كه.