كچه كوردێك توانی له یاری كاراتێ له‌سه‌ر ئاستی ئێران ببێت به‌خاوه‌نی مه‌دالیایی ئاڵتونی
كچه كوردێك، له یاری كاراتێ، له سه‌ر ئاستی ئێران بوو به‌یه‌كه‌م و مه‌دالیایی زێڕی به‌ده‌ستهێنا، له شاری سمنان له ئێران.
له پاڵه‌وانیه‌تی كاراتێ بۆ كچان و كوڕان، له ئێران، كچه كوردێك له كێشی 68 كیلۆگرامیدا، توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت، مه‌دالیایی ئاڵتونی بباته‌وه سه‌ربكه‌ویته به‌سه‌ر ركابهڕهكانی تری‌دا، (شنه كازمی) ئه‌و كچه كورده‌یه كه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت، له‌سه‌ر ئاستی ووڵاتی ئێران له یاری كاراتێ و مه‌دالیایی ئاڵتون بباته‌وه، له كێشی خۆیدا.
پاش ئه‌نجامدانی یارییه‌كان له ركابه‌ری له كاتا و یاری رووبه‌ڕوو كه دابه‌زینی پێ ده‌وترێ له نێوان دوو كه‌س، تیپی مازەندەران بە (6) مەدالیای زێڕو (11) زیو لە پلەی یەكەم وەستاو تاران بە (5) مەدالیای زێڕو (3) زیوو (5) بڕۆنز لە پلەی دووهەم و یانەی ئەلبۆرز بە (1) زێڕو (3) زیوو بڕۆنزێك نازناوی سێهەمی ئەو ڕكابەریانەیان مسۆگەر كرد.
یانەی كوردستان بەسەرپهرشتی ڕاهێنەری (نیگار حوسێنی) و سەرپەرەشتی و ڕاهێنەری (بەهار حوسێنی) بەشداری ئەو ڕكابەرییانە بوو، ڕكابەرییەكانی كاراتی كچانی گەنج و تازەپێگەیشتووی ئێران بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری سمنان بەردەوام بوو، ئه‌م كچه كورده‌ش توانی یه‌كێك بێت له یه‌كه‌مه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه.