كوره كه‌م ئه‌ندامێكی كورد توانی ببێت به پاڵه‌وانی جیهان له كێشی قورس و ریكۆرد تۆماربكات
له یاری هه‌ڵگرتنی قورساییدا، له سه‌ر ئاستی جیهان، كێش هه‌ڵگرێكی كه‌م ئه‌ندامی كورد، توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و ببێت به خاوه‌نی خه‌ڵاتی مه‌دالیایی ئاڵتونی.
(سیامەند رەحمان) پاڵەوانی كێش هەڵگری كورد لەپێشبڕكێی پاڵەوانی كەم ئەندامانی جیهان لە بەشی كێشی قورس توانی جارێكی دیكە مەدالیای زێر مسۆگەر بكات، ببیت به یه‌كه‌م له پاله‌وانیه‌تیه‌كه، به‌پێی راپۆرتی یارییه‌كه، یاریزانه كه‌م ئه‌ندامه‌كه‌ی كورد، توانیویه‌تی كێشی (285) كیلۆگرام به‌رزبكاته‌وه و ، بۆ جارێكی تریش ببێت به پاڵه‌وان له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه و مه‌دالیایی ئالتونی مسۆگه‌ر بكات بۆخۆی، ناو براو ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیشه مه‌دالیایی ئاڵتونی به‌ده‌ست ده‌هێنێت به‌ڵكو ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره و هه‌ر خۆیشی ریكۆرده‌كه‌ی شكاندووه.
شیاوی باسه” یاریزان (سیامەند ڕەحمان) لە دایك بووی شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانە، له ئه‌سڵدا كورده و كه‌م ئه‌ندامیشه.