ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا پرۆژه بڕیاری سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران و رووسیا و كۆریایی باكوور په‌سه‌ند كرد
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ ڕازیبوون لەسەر سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر ڕووسیا و ئێران و كۆریایی باكووردا.
ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌ممه 25/7/2017، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا سەبارەت بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیا و ئێران و کۆریای باکووردا، به زۆرینەی دەنگ ره‌زامه‌ند بوون به سزادانی هه‌ر یه‌ك له ووڵاتانی (رووسیا و ئێران و كۆریایی باكوور) له سزای نوێ، به پێی ماڵپه‌ڕى ده‌نگى ئه‌مريكا له هه‌واڵیكدا” لەگەڵ بەردەوامبوونی دەنگدانەکەدا 388 ئەندامی ئەنجومەنەکە ڕازی بوون لەسەر سەپاندنی سزاکان و تەنها دوو ئەندام ڕازی نەبوون، كه سزا بسه‌پێندریت به‌سه‌ر ئه‌م ووڵاتانه.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كریت” بڕیاره کۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕەزامەندی خۆی بنوێنێت لەسەر پڕۆژە یاساکە و دواتر بنێردرێت بۆ کۆشکی سپی بۆ ئەوەی سەرۆکى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، دۆناڵد ترامپ پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات و رایبگه‌ینێت، به فه‌رمی.
كۆشكی سپی ئه‌مریكاش ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندوه” كه هێشتا ترامپ بریاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه ئاخۆ بڕیاره‌كه جێ به‌جێ ده‌كات یاخود نا، به‌ڵام بریاره‌كه له ئه‌نجوومه‌نی پیران به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كراه و ئاماده‌یه.