پێنج هاووڵاتی تری كورد به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ئێران له‌ سێداره‌دران

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئێران، 5 هاوولاتی له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌ له‌ سێداره‌دران.

به‌پێی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان، له‌ ئێرانه‌وه‌” دوێنێ سی شه‌ممه‌ 25/7/2017 (4پیاو و 1 ژن) رەوانەی ژوورە تاكەكەسیەكان لە زیندانی ناوەندی ورمێ كران بۆ ئەوەی بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشه‌ممه‌ سزای لەسێدارەدانیان به‌سه‌ردا جێبەجێ بكرێت، هاوولاتیه‌كانیش به‌ ناوی( فەتاح ئەمینی، خالید ئەمینی، فەھاد موسا زادە، داود ماڵدار) ناوی ئەو بەندكراوە كوردانەن بەڵام تا ئێستا ناوی ژنەكە ئاشكرا نەكراوە، نازاندریت كێیه‌ و ناسنامه‌ی چیه‌.

به‌پێی هه‌واڵی ناوەندەكانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران” ئەو كەسانە بە تۆمەتی مادەی ھۆشبەر و كوشتن بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، ئه‌مڕۆش له‌ سێداره‌دران.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” به‌پێی دوانی ئاماری رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 15 بەندكراوی كورد لە زیندانەكانی ئێران لەسێدارەدراون.

Back to top button