كۆنگرێسمانێكی پارتی كۆمارییه‌كان: پاڵپشتی ته‌واوی ریفراندۆم ده‌كه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌مووشمان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ین

گۆنگرێس مانێكی پارتی كۆمارییه‌كان، سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” له هه‌مووكات زیاتر ئێستا په‌یوه‌ندیی نێوان كورد ئه‌مریكا پته‌وتر و باشتره، ئیداره‌ی ترامپیش به جیاوازتر له ئۆباما ده‌ڕوانێته دۆسیه‌یی كورد.
(ترێند فرانکس) کۆنگرێسمانی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 رایگەیاندوه” داوا له كورد ده‌كه‌م كه پشت به ئێران و توركیا نبه‌ستن و ته‌نیا پشت به هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خۆیان ببه‌ستن، ئێمه‌ش پاڵپشتی ته‌واوی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستانیان ببن به خاوه‌نی وولاتێكی سه‌ربه‌خۆ و هه‌مووشمان شازی پێوه بكه‌ین.
کۆنگرێسمانی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا، ئه‌وه‌شی گوتوه” من پاڵپشتی ریفراندۆم ده‌كه‌م له كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ببێت به وولاتێكی سه‌ربه‌خۆ، بەڵام لە قوڵایی دڵمەوە ھیوا دەخوازم کە ببنە ئەو دەوڵەتەی کە ھەموومان بتوانین پشتگیری تەواوتان لێ بکەین، تکاتان لێدەکەم خۆتان بن، پاڵ مەدەن بە ھیچ یەک لە تورکیا و ئێرانەوە تەنھا خۆتان بن، وەک چۆن پێشتر ئازایەتی و قارەمانێتیتان پیشاندا لە پاراستنی کەمینەکان و ئیزیدییەکان و کریستیانەکان، داوای لێبوردن دەکەم کە ھەندێکجار خۆتان بە تەنھا ئەو کارەتان کرد و ئیدارەی ئۆباما ھاوکارییەکی ئەوتۆی نەکردن، بەڵام ئێستا ئیدارەیەکی نوێ لە دەسەڵاتە، دەمەوێ پێتان بڵێم کە ئێستا لەھەر کاتێک زیاتر پەیوەندی نێوان کورد و ئەمریکا باشترە، دەمانەوێت پاڵپشتان بین، داوا دەکەم کەمینە ئاینیەکان لە کوردستان بپارێزرێن و ئازاد بن، ئێمەش پاڵپشتان دەبین و خودا بتانپارێزێت”.