پله‌كانی گه‌رما به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایه‌تی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان  ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێش پلەکانی گەرما گۆرانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
کەشناسی ھەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆی شارەکانی ھەرێم ڕاگەیاندووە” كه‌ ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش لە شارەکانی ھەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە و نزمترینیش 29 پلە دەبێت، ھەروەک لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما  40 پلە و نزمترینیش 26 پلە دەبێت
لە پارێزگای دھۆک بەرزترین 39 پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، له‌ کەرکویش وەک ھەمیشە لە ھەموو شارەکانی ھەرێم گەرمتر دەبێت و بەرزترین ٤٦ پلە و نزمترینیش 32 پلە دەبێت.
Back to top button