پارتی و یه‌كێتی به جیا له‌گه‌ڵ گۆران كۆده‌بنه‌وه و پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كه‌ن
پارتی و یه‌كێتی له چه‌ند رۆژی داهاتوو به جیا له‌گه‌ڵ گۆران كۆده‌بنه‌وه و تاوتوێی پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، له چه‌ند رۆژی داهاتوو، پاش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كانی خۆی به كۆتا هێنا و ریكخه‌ری نوێی و خانه‌ی راپه‌راندنی هه‌ڵبژارد، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ گۆران كۆده‌بنه‌وه و باس له پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه له پێشوو پارتی دیموكراتی كوردستان” ده‌ستپێشخه‌ری نوێی كرد و ئاماده‌بوو به بێ مه‌رج په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه بۆ خزمه‌تكردن به پرۆسه‌ی ریفقراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، گۆرانیش وه‌ڵامی داواكه‌ی پارتی دایه‌وه به‌وه‌ی” كه هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییهكانمان به كۆتا هێنا و رێكخه‌ری گشتیمان هه‌ڵبژراد ێكه‌وه كۆده‌بینه‌وه، ئێستاش پارتی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامه‌كه‌ی گۆران.
گوته‌بێژی پارتی، (مه‌حمود محه‌مه‌د) كه هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه، رایگه‌یاندوه”پارتی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی ئەنجامدانی ریفراندۆم نییە، سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیش ده‌ڵێت ئێمه بۆ هه‌ر بارودۆخێك قسه‌ی خۆمان ده‌بێت.