ئۆرشه‌لیم: حدكا توانای به‌ڕێوه‌بردنی شۆرشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌یه
خواكوڕك
مستەفا ھیجری، سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) لە چاوپێكەوتنێكی لەگەل ماڵپەڕی (ئورشەلیم ئۆنلاین) راگه‌یاند: “كۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناڕەوا چاڵاکوانانی سیاسیی کورد به ئیسراییل، ئه‌مریکا و به‌م دوایانەش بە سعوودییەیان دەبەستێتەوە و زیندانی هه‌تاهه‌تای بۆ دەبڕدرێتەوە و به‌شێکیشیان له‌سێداره ده‌درێن”.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ مالپه‌ری ئۆرشه‌لیم، مسته‌فا هجری ده‌ڵێت: “ئێمه له‌و باوه‌ڕەداین که ئێستا پرسی کورد به‌گشتی له ناوچه‌که‌دا بووەتە پرسێکی گرینگی سیاسیی و ئه‌وان مافه‌کانی خۆیان ده‌ناسن و خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن”.
هجری، له باری رژێمی ئێران و ئه‌و سیاسته سهركوتكاریهی به‌رامبه‌ر كورد هه‌یه‌تی ده‌ڵێت: “ستەمی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەدژی كوردەكان لە كوردستانی ڕۆژھەڵات كەڵەكە بووە و بووەتە ھۆی ئەوەی لە دژی ئەو رژێمه شوڕشێكی ئازادیخوازانە دەست پێ بكەین، ئەو شۆڕشەش ڕێز لە مافی گشت نەتەوەكانی ئێران دەگرێت”.
هه‌ر له‌چوراچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه هاتووه: “ئه‌و هێز و توانایه له گەلی کورد و شۆڕشگێڕانی‌دا ده‌بینین که به‌هاری کوردی مسۆگه‌ر بکه‌ن”.ھەروەھا سكرتێری گشتی حدكا دەڵێت: “توانایی ڕاپەڕین لەدژی كۆماری ئیسلامی لە هەموو ئێران و بەتایبەتی لە کوردستاندا دەبینین، بەڵام ئەو پۆتانسیێلە پێویستی بە بەهێزکردن و یارمەتیدان هەیە”.