پارتی و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌ رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی  سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته‌ی كردوو، له‌گه‌ڵ گۆڕان و رێكخه‌ری گشتی نوێی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌”.

پاش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌دهه‌م بارزانی، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی، سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته‌یان كرد بۆ پیرۆزبایی كردن له‌ رێكخه‌ری گشتی نوێی گۆڕان، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند، ھیوادارم گۆڕانكارییەكان لە بەرژەوەندی گەلی كوردبن و بزووتنەوەی گۆڕان تەواوی بەرنامەكانی جێبەجێ بكات،گوتیشی، ھیواخوازم گۆڕانكارییەكان بیری نوێ لە نێو بزووتنەوەی گۆڕان دروست بكات”.

شایانی باسه‌ وابریاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ خانه‌ی راپه‌راندنی گۆڕان و رێكخه‌ری گشتی گۆڕان له‌سه‌ر پرسه‌ و كێشه‌كانی نێوانیان كۆببنه‌وه‌”.

Back to top button