ڕابون مەعروف : هەڵبژاردنەکانی گۆڕان ساختەو دژی بنەماکانی دیموکراسی بوون

 
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نجه‌كانی گۆڕان به‌ ترساندن و فشارخستنه‌سه‌ریان له‌ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن دوورخرانه‌وە .
 
“رابون مه‌عروف “ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند “ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بۆ دیاریكردنی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خانه‌ی راپه‌ڕاندن كرا، ساخته‌بوو، چونكه‌ پێشتر هه‌موو پۆسته‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ سیاسیه‌ی ئێستا ده‌ستی به‌سه‌ر گۆڕاندا گرتووه‌، یه‌كلایی كرابۆوه‌ هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن دژی پایەو بنەماکانی دیموکراسی بووە “.
 
 
ده‌رباره‌ی بێبه‌شكردنی گه‌نجه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان ” ڕابون مەعروف ” ڕاشیگەیاند ” له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ سیاسییه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، به‌ ترساندن و فشارخستنه‌ سه‌ریان، گه‌نجه‌كان دوورخرانه‌وه‌”.
Back to top button