بۆ پاڵپشتی لەریفراندۆم و سەربەخۆی ئەمڕۆ گردبوونەوەیەک لەسلێمانی ئەنجام ئەدرێت

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ‌ ۲٦ی۷ی۲۰۱۷ ژمارەیەك پارێزەرو یاساناس لەشاری سلێمانی لە بەردەم دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی گردبونەوەیەك ئەنجام بدەن بۆ پاڵپشتی لەپرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان وکە بڕیارە لە رۆژی ۲٥ی ئەیولی۲۰۱۷ بكرێت.
 
پارێزەری راوێژكار “سیروان ئەحمەد ” رایگەیاند “سەبارەت بە ئامانجی گردبونەوەكەمان بۆ پشتیوانیكردنە لە پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بە ناوچە دابڕێنراوەكانیشەوە، بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە 230 پارێزەرو یاساناس واژۆیان كردوە.
 
هەروەها گوتیشی: پارێزەران و یاساناسان وەك ئەركێكی نیشتمانی خۆیان ئەم كۆبونەوەیە دەكەن و لە بەیاننامەیەكیشدا رادەگەیەنرێت كە هیواخوازن ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بكرێت.
Back to top button