عه‌لى دۆڵه‌مه‌رى : هیچ كات دواى ڕیفراندۆم سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان داناخرێت

 
عه‌لى دۆڵه‌مه‌رى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند ” ڕیفراندۆم بابه‌تێكى نێوخۆییه‌و هیچ ولاتێكیش پشتگیرى له‌ ریفراندۆمى وڵاتێكى تر نه‌كردووه‌ ، بابه‌تى ڕیفراندۆم ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ولێر چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌كات ، دواى ڕیفراندۆم ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكبكه‌وین ، هیچ كه‌سێك له‌ دژى ئێمه‌ ناوه‌ستێته‌وه‌ “.
 
سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆى داخستنى سنوره‌كان دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ فه‌ره‌نسا “عه‌لى دۆڵه‌مه‌رى ” ڕاشیگه‌یاند ” هیچ كات دواى ڕیفراندۆم سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان داناخرێت ، ئێمه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ئابورى باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى ئابورى باشمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌و ساڵانه‌ چه‌ندین ملیۆن دۆلار به‌ ده‌ست ده‌هێنینن ، چۆن ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوریانه‌ له‌ كیس خۆیان ده‌ده‌ن “.
 
سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونى فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ڕیفراندۆم “دۆڵه‌مه‌رى ” گووتى ” فه‌ره‌نسا ڕێز له‌ ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان ده‌گرێت و له‌ ئێستاو له‌ ڕابردووش به‌ ده‌م خه‌ڵكى كوردستانه‌وه‌ هاتووه‌ ، هیچ به‌رپرسێكى فه‌ره‌نسا نه‌به‌ باشى نه‌به‌ خراپى باسى ڕیفراندۆمیان نه‌كردووه‌ ، له‌ ڕووى دیپلۆماسیشه‌وه‌ بێده‌نگى ماناى ڕازیبوونه‌ “.
Back to top button