حەکیم کۆتایی بە پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران دەهێنێت
دوای سی ساڵ لە پەیوەندی پتەوی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و ئێران سەرئەنجام کەسی یەکەمی هێزەکە کۆتایی بەو پەیوەندیه هێنا.
ئێران لەسەرەتای دروست بونی ئەو هێزە شیعیەوه پشتیوان و پاڵپشتی بووەو ئەوەیش وای کردبوو ئەو هێزە لە ژێر هەیمەنەی ئێراندا بێت و لە چوارچێوەی سیاسەتی ئێران لانەدات،هەر ئەوەش وای کرد حەکیم ناچار بێت بۆ بەردەوامی ژیانی سیاسی خۆی لەو هێزە بێتە دەرەوەو هێزێکی نوێ دروست بکات.
پسپۆڕانی سیاسی پێیان وایە عەممار حکیم دەرکی بە گۆڕانی گەورە کردووە لە شەقامی عێراقی و هەستی کردوە مانەوەی بە شێوەی پێشوو دەبێتە هۆی پوکانەوە،بۆیە بڕیاری داوە هێزێک بەناوی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی دروست بکات کە هەڵگری پاشگری ئیسلامی نیەو ئەوەش بەو مەبەستەی کە زۆرترین ئەندام و لایەنگر لە خۆی کۆبکاتەوە چونکە قۆناغی دوای داعش جیاوازەو حەکیمیش وەک خۆی دەڵێت ئەوەی باش دەرک کردوو.