سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ركه‌وتن پارتی و گۆڕان به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاو ده‌نێن
پاش سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بۆ لای رێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌نێوان ئه‌دهه‌م بارزانی و شۆره‌ش حاجی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجامداره له كۆنگره‌كه‌دا، شۆره‌ش حاجی رایگه‌یاند” تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی پارتیان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌م نزیكانه وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه، ده‌لێت هه‌ردوولامان پێداگریمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كردۆته‌وه”.
شۆره‌ش حاجی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌دهه‌م بارزانی گوتیشی هەرچەندە ئەوان تائێستا وەڵامی پارتییان نەداوەتەوە، بەڵام هەردوولا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە، بۆ ئەوەش گفتوگۆ دەكەین، هه‌روه‌ها گوتیشی هاتنی شاندی پارتی بۆ لای گۆڕان نیشانەی بوونی هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.
ئه‌مه له‌كاتێكدابوو كه ئه‌مرۆ شاندێكی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌ردانی رێكخه‌ری نوێی گۆڕانیان كرد بۆ پیرۆزبایی كردن له سه‌ركردایه‌تی نوێی گۆڕان و رێكخه‌ره‌كه‌ی، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌دهه‌م بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان گۆڕان و پارتی كرده‌وه”،
هه‌روه‌ها شۆره‌ش حاجی گوتیشی ئێمە دەرگامان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان واڵایە“ و هیوای خواست، بە لێکتێگەیشتن و یەکتر قەبوڵکردن کێشەکانی نێوان لایەنەکان چارەسەر بکرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر پارتی داوای لەگۆڕان كردبوو، راستەوخۆ كۆببنەوە، ئەوەش بۆ چارەسەری ئەو كێشانەی هه‌روه‌ها شۆره‌ش حاجی گوتیشی” كە هەموو كێشەیەك چارەسەری هەیە، بەتایبەتی ئەگەر ئیرادە هەبێت بۆ چارەسەری ئەو كێشانەو سەردانەكەی ئەمڕۆ نیشاندانی ئەو ئیرادەیە لەلایەن پارتییەوە.