هه‌ڵه‌دنی: ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن له حكومه‌ت بكشێنه‌وه با یه‌كگرتوو گورگ بیخوات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/08/yakgrtum.jpg)
خواكوڕك
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی به‌بۆنه‌ی رووداوه‌كانی 19ی ئاب، له‌ئه‌كاونتی خۆی له فیسبووك نووسینێكی له‌و باره‌وه بڵاوكردۆته‌وه له هه‌شت خاڵ وورده‌كانی رووداوه‌كه‌ی روونكردۆته‌وه.
هه‌ڵه‌دنی به ئاماژه‌دان بۆ گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ ده‌ڵێ: تکایە بەسە گەوجاندن و چەواشەکاری وەک خۆی ڕووداوەکان هەڵسەنگێنن، خۆتان دەزانن کێ مەترسیە بۆسەر ئێستا وداهاتووی هەرێم. هه‌ڵه‌دنی له پۆسته‌كه‌یدا به نیگه‌رانی و بێ ئومێدیه‌كی زۆره‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه ده‌كات، كه له كۆبوونه‌وه نهێنیه‌كاندا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی حزبی ئه‌م سێ حزبه، كردوویانه و ده‌ڵێت: “ئەوپەرلەمانتارانەی لەشاشە بەجۆرە قسە دەکەن و لەکۆبونەوە داخراوەکانیش جۆرێکی تر لەئێن ئار تیش ووتم زۆر هەراسانمان بکەن بەبەڵگە تۆماری دەنگیان بڵاودەکەمەوە، کەدونیایەک جیاوازی لەقسە کانیاندا هەیە”.
له به‌شێكی دیكه‌ی پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵه‌دنی دا هاتووه: هەندێ برادەر ئەگەر بەڕاستیانە خەتای یەکگرتوە بۆ لەحکومەت نایەنە دەرەوە بایەکگرتوو گورگ بیخوات، و قیروسیا بۆ داهاتوو کورسیەکی نەمێنێت.