با خۆڵی سه‌رچاومان لا بده‌ین
کاوه شیخ سه‌لام
ئه‌گه‌ر چاوێک به ئه‌رشیفی لایه‌نگره‌کانی گۆڕان و ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌و گۆڤار و سایت و په‌یجه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا بگێڕین ئه‌بینین ، که ڕه‌خنه‌ی زۆریان له شێوازی کۆنگره و کۆنفراسه‌کانی پارتی به تایبه‌تی و لایه‌نه‌کانی تر به گشتی گرتوه و تائاستی سوکایه‌تی ده‌ستیان له تانه و ته‌شه‌ر نه‌پاراستوه ،هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌کی دیموکراسی یه که چه‌ند ڕکابه‌رێک یان به‌لای که‌مه‌وه ( ٢ ) که‌س له‌سه‌ر پۆستێکی دیاریکراو ئازمایشتی خۆیان ئه‌که‌ن و ده‌نگده‌ران ئازادیان ئه‌بێت به‌راورد له نێوانیاندا بکه‌ن و یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرن ، به‌ڵام بینیمان که پڕۆسه‌ی کۆنفراس له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ خه‌وش نه‌بوو ، هه‌موو هۆشیارێکی سیاسی لای ڕوون بوو که به‌ڕیز ( عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ) ده‌بێته ڕێکخه‌ری گشتی و بێ ڕکابه‌ر خۆی کاندید کرد و ٦٥% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێنا ، له‌کاتیکدا ئه‌بوو له ١٠٠% ی ده‌نگه‌کانی به‌شداربونی به‌ده‌ست بهێنایه چونکه ڕکابه‌ری نه‌بوو ،،، ئه‌و ئه‌نجامه پیمان ده‌ڵیت که له‌ناو جڤاتی گشتی ده‌نگی ناڕازی هه‌بوه ،،، به‌ڵام ماف یان ئازایه‌تی خۆ کاندید کردنی نه‌بوه ،،،
له هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنیش هه‌مان که‌لێن ده‌بینین که ته‌نیا ٦ کاندید هه‌بوه و هه‌موویان به هه‌مان ڕیژه پۆسته‌کانیان نوێ کردۆته‌وه و هیچ گۆڕانکاریه‌ک ڕووی نه‌داوه ،،، وه سه‌رکرده لاوه‌کانی گۆڕان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پێشیان لێ گیراوه و بواریان نه‌بوه خۆیان کاندید بکه‌ن ،،،
نه‌بوونی ڕێژه‌ی ئافره‌تیش بۆخۆی پرسیارێکی دروسته که ئایا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه تا چه‌ند ماف به ده‌نگی ئافره‌ت ئه‌دات ،،، ئایا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ئافره‌تێکی هه‌ڵکه‌وتووی تیدا نیه که توانای گه‌یشتنی به پۆسته گرنگه‌کانی گۆڕان هه‌بێت .
که‌واته جارێکی تر ماسکی گۆڕان که‌وته زه‌وی و ده‌رکه‌وت هه‌ناسه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ شنه‌بای دیموکراسی ته‌نگ ده‌بێت و ناتوانێت له ئۆرگانێکی ناوخۆیی خۆیدا پیاده‌ی ئه‌و سیسته‌مه بکات ،،،
هه‌مانکات ڕوون بۆوه که بزوتنه‌وه‌که لۆکاڵیه و زۆربه‌ی هه‌رزۆری سه‌رکرده‌کانی خه‌ڵکی سلێمانین وه هه‌مووشیان سه‌رکرده‌ی پێشووی یه‌کێتی بوون .
پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه هێزێکی وه‌ک گۆڕان که ڕۆژانه داوای به دیموکراتی کردنی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌کات .. ئه‌گه‌ر بڕوای پییه‌تی و یه‌کیکه له سترتیجهکانی بۆچی خۆی پیاده‌ی ناکات ؟
لێره‌وه به لایه‌نگر و دۆست و هه‌واداره‌کانی گۆڕان ئه‌ڵێم ئێوه ئازادن کام جۆر کاردانه‌وه هه‌ڵده‌بژیرن به‌ڵام ئه‌گه‌ر من گۆران خواز بومایه به شێوازه گه‌مه‌یه ڕازی نه‌ده‌بووم و ده‌ستم له ئه‌ندام بوونی خۆم هه‌ڵده‌گرت …
ڕه‌نگه که‌سێک له‌من بپرسێت پارتیش به‌و جۆره سه‌رۆک هه‌ڵده‌بژیرێت ،،،، من ئه‌ڵێم ڕێک پیجهوانهکهی ڕاسته ..له کۆنگره‌کانی پارتیدا سه‌رۆکی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری کۆنگره به ئاشکرا ئه‌ڵیت ( مه‌سعود بارزانی ) خۆی کاندید ئه‌کاته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی پارتی .. کێی تر خۆی کاندید ئه‌کات ؟
ئه‌ندامانی کۆنگره تێکڕا هه‌ڵده‌سنه سه‌رپێ و به چه‌پڵه ڕێزان ده‌ڵێن ( پێشڕه‌وی کورد پارتیه … سه‌رۆکمان بارزانیه ) … و په‌یمان و ڕه‌زامه‌ندی بۆ به‌ڕیزیان دووپات ئه‌کرێته‌وه …به‌ڵام ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی به ڕکابه‌ریه‌کی تووندا تێپه‌ڕ ده‌بن و جیاوای ده‌نگه‌کان زۆر ڕوونه و مه‌کته‌بی سیاسیش به هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌وه هه‌ڵده‌بژیردرێن .
بۆیه ئه‌ڵیم ،،،، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و کوردوستان به تایبه‌تی ئه‌و جۆره کۆنفراسانه نیمچه ئاساییه و سه‌رۆک و سکرتێره‌کان که‌متر جێگره‌وه‌یان هه‌یه و ته‌نیا مه‌رگ لایهنگرهکنیان ناچاریان ئه‌کات بیر له گۆڕانی بکه‌نه‌وه ،،،
که‌واته گۆڕانخوازان به‌رچاوتان ڕوون بێت که کۆنفراسی بزوتنه‌وه‌که‌تان له سه‌رجه‌م پارته‌کانی تر لاواز تر بوو که‌مترین مۆرکی دیموکراتی تیدا نه‌بوو…
شه‌رمه بۆ خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵک سندوق و دادوه‌ر و نوێنه‌ر و چاودێریان دانابوو تا وه‌ک دیموکراتی ده‌ربکه‌وێت … له کاتێکدا پێناسه‌ی ( به‌یعه ) زیاتر هه‌ڵناگرێت.