(بەڤیدیۆ) شاعیری ئەمازیغی مەلیكە مەزان بۆ كوردستان: بەكەمتر لە دەوڵەتی سەربەخۆ ڕازی مەبن
دوای بڕیاری سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان, لە ئێستادا لەسەر ئاستی دەرەوەی كوردستان, بەشێوەی جیاجیا پێوازی لێدەكرێت بە جۆرێك دۆستانی گەلی كورد, لە رێگایی پەیامی تەلەفزیۆنی و پشتگیری راستەوخۆو ناراستەوخۆی خۆیان, بۆ كوردستان دەردەربڕن شاعیرێكیش داوا لە گەلی كورد دەكات بە كەمتر لە سەربەخۆی رازی نەبن.
مەلیكە مەزان, ژنە شاعیری ئەمازیغی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنی دا داوا لەگەلی كوردستان دەكات كە بە كەمتر لە دەولًەتی سەربەخۆیی رازی نەبن, سەربەخۆی وەك مافێكی سەرەتای گەلی كورد ناو دەبات>
ئەم شاعیرە پێشتریش چەندین جار لە رێگایی شیعرو وتارەكانی كە بە زمانی عەرەبی بڵاویان دەكاتەوە پشتگیری خۆی بۆگەلی كورد دە بڕیوە دەلێت گەلێكی پاك و دلسۆزن بۆ خاكەكەیان.