دیپلۆماتكارێك : هیچ كات دوای ڕیفراندۆم سنورەكانی هەرێمی كوردستان داناخرێت

“عەلی دۆڵەمەری ” نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرەنسا ڕایگەیاند ” ڕیفراندۆم بابەتێكی نێوخۆییەو هیچ ولاتێكیش پشتگیری لە ریفراندۆمی وڵاتێكی تر نەكردووە ، بابەتی ڕیفراندۆم ئەكەوێتە سەر ئەوەی كە هەولێر چۆن مامەڵە لەگەڵ بەغداد دەكات ، دوای ڕیفراندۆم ئێمە ئەگەر لەگەڵ عێراق ڕێكبكەوین ، هیچ كەسێك لە دژی ئێمە ناوەستێتەوە “.
سەبارەت بە دەنگۆی داخستنی سنورەكان دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرەنسا “عەلی دۆڵەمەری ” ڕاشیگەیاند ” هیچ كات دوای ڕیفراندۆم سنورەكانی هەرێمی كوردستان داناخرێت ، ئێمە پەیوەندییەكی ئابوری باشمان لەگەڵ ئەوروپا هەیە ، هەروەها پەیوەندی ئابوری باشمان لەگەڵ توركیا هەیەو ساڵانە چەندین ملیۆن دۆلار بە دەست دەهێنینن ، چۆن ئەو بەرژەوەندییە ئابوریانە لە كیس خۆیان دەدەن “.
سەبارەت بە بۆچوونی فەرەنسا لەسەر ڕیفراندۆم “دۆڵەمەری ” گووتی ” فەرەنسا ڕێز لە ئیرادەی گەلی كوردستان دەگرێت و لە ئێستاو لە ڕابردووش بە دەم خەڵكی كوردستانەوە هاتووە ، هیچ بەرپرسێكی فەرەنسا نەبە باشی نەبە خراپی باسی ڕیفراندۆمیان نەكردووە ، لە ڕووی دیپلۆماسیشەوە بێدەنگی مانای ڕازیبوونە “.

Back to top button