ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: شاسوار رەخنە لە سیستەم دەگرێت غەدریش لە خاوەن پشكەكانی نالیا دەكات

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بە فەرمی بازرگانێكی سلێمانی كە تۆمەتبارە بە خواردنی پشكی چەند خاوەن پشكێكی نێو پڕۆژەكانی بڕیاری راگەیاندنی كەمپینی نا بۆ ریفراندۆمی دا, ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات كە دەبێت خاوەنی كۆمپانیای (نالیا)، چارەسەری كێشەی پارەی پشكەكانی كۆمپانیاكەی بكات، ئینجا باسی چارەسەركردنی سیستەمی سیاسیی كوردستان بكات.
زیاد كاكەڕەزا، سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەنجومەنێك ھەیە بە ناوی ئەنجومەنی پشكەكانی (چاڤی لاند) گلەییان ھەبوو لەوەی پارەیان وەرنەگرتووە، دەبێت پشكەكانیان بەزیان بفرۆشنەوە، لە كاتێكدا لە 2013ەوە خەڵك پارەیەكی زۆری خستە پشكەكانەوە، تا ئێستا سوودی ئەو پشكانەیان وەرنەگرتووە، بۆیە تائێستا سكاڵایەكی زۆرمان بۆ ھاتووە، سەرجەم سكاڵاكان براونەتە بەردەم داواكاری گشتی، بەداخەوە تائێستا وەڵامیان نییە”.
ئەو ئەنجامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستە ڕوو: “داواكاری گشتی، نوێنەری خەڵكە و دەبێت دادكۆكی لە مافی خەڵك بكات، بۆیە دەبێت ئەو كەیسە بجووڵێنرێت، چونكە ژمارەیەكی یەكجار زۆر خەڵك سكاڵایان تۆمار كردووە، ئەوانەی بۆ ئێمە ھاتووە، سەرجەممان بۆ بنكەی پۆلیسی ئازادی نارد، بۆ ئەوەی ڕێگای دادگا بگرنەبەر، لەكاتێكدا چاڤی لاند 9 ھەزار و 700 پشكی ھەیە، واتا ئەو پڕۆژەیە مافی خەڵكی تێدایە، خەڵك لە قو,تی خۆی گرتووەتەوە و خستوویەتییە ناو ئەو پڕۆژەوە بۆ ئەوەی سوودێكی بۆی ھەبێت، بەڵام تا ئەمڕۆ خەڵك لەو پارەیە ڕازی نین كە پێیان دراوە”.
جەختیشی لەوە كردەوە: “ئەگەر شاسوار عەبدولواحید دەیەوێت بار و گوزەرانی خەڵك بگۆڕێت و باری خەڵك چاك بكات، جارێ با بچێت گرفتی پشكەكان چارەسەر بكات، ئینجا باس لە چارەسەركردنی سیستەمی سیاسیی كوردستان بكات”.

Back to top button