كارمه‌ندێكی ئێن ئارتی چه‌نده نهێنیه‌ك له‌باره‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ئاشكرا ده‌كات
یه‌كێك له كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئێن ئارتی چه‌ندین نهێنی له‌باره‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، شاسوار عه‌بدولواحید چه‌ندین په‌یچی جنێو فرۆشی له ئه‌دمینه‌كانی گۆڕانخوازی كریوه‌ته‌وه، به پاره‌ی خه‌یاڵی و ده‌لێت له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری ئه‌و په‌یچه جنێو فرۆشانه‌ی كه له تۆری كۆمه‌لایه‌تیه‌كان جنێو به‌نامووسی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، له‌لایان كارمه‌ندانی ئێن ئارتی به‌رێوه ده‌برێن”،
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه خۆی كارمه‌ندی كه‌ناڵی ئێن ئارتیه، نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت دهلێــ” ئه‌م كابرایه كه ناوى شاسوارى مام واحیده ماوه‌یه‌كه له شاشه‌ی كه‌ناڵه گوماناویه‌كه‌ی، عه‌رزى عه‌زه‌لات ده‌كات و ده‌یان چیرۆكى بۆ خۆى داتاشیوه له‌وانه ( چیرۆكى من، خه‌ونه‌كانم، پڕۆژه‌كانم، ئاڵنگارییه‌كانى شاسوار)، ده‌لێـ” ئه‌م براده‌ره جگه له‌وه‌ى بزنسمانێكى ساخته‌چی و قۆڵى ده‌یان هه‌زار هاووڵاتى بڕیوه له پڕۆژه‌كانى چاڤى لاند، 40 ملیار دیناری حكومه‌تیش قه‌رزاره به ناوى وه‌به‌رهێنان، له هه‌مانكاتیشدا له رابردوو موچه‌ى چه‌ندین رۆژنامه‌نووسى وه‌ك ئێمهمانانى خواردووه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌به‌ڵگه له‌سه‌ر ئاشكرا بووه كه 87 ملیۆن دۆلاری له مالكیه‌وه وه‌رگرتوو”.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شلێـ” شاسوار عه‌بدولواحید له ئێستادا له‌هه‌وڵی كرینه‌وه‌ی یه‌ك به‌یه‌كی په‌یچه جنێو فرۆشه‌كانه كه له‌لایان لایانگرانی گۆڕانخوازه‌كان به‌رێوه ده‌بردرێن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێستا شاسوار به پاره‌ی خه‌یاڵی دهیانكرێتهوه، ده‌لێـ” پێشتر شاسوار عه‌بدولواحید، په‌یچی جنێو فرۆشی رۆژگوڵی له یونس ئه‌نوه‌ر ناوێك كریهوه، به (20000 دۆلار كه ده‌كاته دوو ده‌فته‌ر) كه ئه‌و یونس ئه‌نوه‌ره خۆی له هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرای كرد، ئه‌و سه‌رچاوه ده‌شلێـ” له‌ئێستادا شاسوار عه‌بدولواحید به‌ته‌مایه هه‌ریه‌كه له په‌یچی جنێو فرۆشی كورد كه‌ناڵ و پاشا بكرێته‌وه، كه پاره‌ی خه‌یاڵی بۆ داناوه و به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ئێستادا په‌یچی جنێو ده‌ری كورد كه‌ناڵ له‌لایان ستافی ئێن ئارتی به‌رێوه ده‌بردرێت و له 19ی ئه‌و مانگه كراوه‌ته‌وه له‌لایان شاسوار عه‌بدولواحید له‌و ماوه‌یه‌ش په‌یچی پاشا راده‌ستی كۆمه‌ڵێك ئه‌دمینی شاسوار ده‌كرێت كه له‌ناو ئێن ئارتی به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتیشی ئێستا شاسوار چه‌ند په‌یچێكی تری كریوه‌ته‌وه، وه‌ك په‌یچی جنێو فرۆشی ته‌نزیی كۆمیدی و شهفهتیڤی ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یری پۆسته‌كان بكه‌یت بۆت روون ده‌بێته‌وه، كه ئێستا له‌لایان ئه‌دمینی ئێن ئارتی به‌رێوه ده‌بردرێت له‌لایان شاسواره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری پهیچهكان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه له‌لایان شاسواره‌وه متمانه‌ی پێكراوه، كه‌سێكی كه‌م ئه‌ندامه و ناوی هەڵبەست حەیدەره كه سه‌رپه‌رشتی په‌یچی جنێو فرۆشی كورد كه‌ناڵ و شهفهنیوز و رۆژگوڵ و ته‌نزی كۆمیدی ده‌كات، به‌رده‌وام خه‌ریكی ئه‌و پهیچانهیه، له‌ماڵه‌وه كه‌وتووه، كه‌م ئه‌ندامه”.