دەزگای ڕوانگە هەزار هەلی كار دەرەخسێنێت

بیشانگەی كاری نێودەوڵەتی روانگە فرێ ٢٠١٧ لەلایەن دەزگای ڕوانگە كرایەوە .ماوەی دوو رۆژی چالاكییەكانی پێشانگەكەدالە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر خوولی راھێنان بۆ گەنج و بەشداربووان دەكرێتەوە، سەبارەت بە نووسینی سی ڤی و چۆنێتی نیشاندانی توانا و شارەزایی لە سیڤیەكاندا بۆ زامنكردنی كار. ھاوكات رێنوێنی بەشداران دەكرێ لەسەر شێوازی دۆزینەوەی كار.
بۆ پێشانگەی نێودەوڵەتی روانگە فورەسی ٢٠١٧، نزیكەی ١٠٠ كۆمپانیا و رێكخراوی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بانگھێشتكراون.ساڵی رابردوو نزیكەی شەش ھەزار كەس سەردانی پێشانگەكەیان كردبوو، ئەمساڵ رێكخەرانی پێشانگەی روانگە فورەس چاوەڕوانی زیاترن.

“عەبدولسەلام مەدەنی ” بەڕێوەبەری جێبەجێكاری روانگە فاوندەیشن ڕایگەیاند “ئەمساڵ ١٠٠٠ ھەلی كار دەرەخسێنرێت ، بۆ ئەوەی تۆیش یەكێك بیت لەو كەسانەی كارت دەست بكەوێت ،دەبێت ئەمرۆ یان سبەی بچیتە پێشانگاكە و ڕاستەوخۆ نوێنەری كۆمپانیاكان ببینیت و چاوپێكەوتنت لەگەڵ بكەن،یاخودا لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆرم پڕ بكەیتەوە و داوای كار بكەیت و سیڤی خۆت بنێریت ” .

” محمد ھاودیانی” وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەو پێشانگایەدا ڕایگەیاند ” ٦٧ ھەزار بێكار ھەیە دەرچووی زانكۆ و پیەمانگاكانن،لەو رێژەیەش ٤٥ ھەزار بێكار نێرینەن و ئەوی دیكەی لە رەگەزی مێیە،ووتیشی: ٧٠ ھەزار كرێكار دەستەبەری كۆمەڵایەتیان ھەیە،بەڵام لە ماوەی ٣ ساڵاَ ڕابردوو تا ئێستا ١٤ ھەزار كرێكار كاری لە دەستداوە ، حەوت سەنتەری راھێنان و مەشق و پیشەیمان كردۆتەوە.ھەروەك لەگەڵ رێكخراوی كاری نێو دەوڵەتی لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی گەنجانی ھەرێمی كوردستان بخرێنە سەر كار و دەرفەتی كار برەخسێنین” .

لای خۆیشیەوە “نەوزاد ھادی ” پارێزگاری ھەولێر لە ووتاری پارێزگاری ھەولێردا گووتی : عێراق دوو ھێندەی ئێمە بێكاری تێدایە.. ئێمە سەركەوتوو بووین لەوەی كەرتی تایبەتی زیاتر بچێتە پیشەوە كار ئاسانیمان بۆ كردوون،دەشڵێت:ناكرێت و نابێت و ئێمە ئاستەنگ بۆ كەرتی تایبەت دروست بكەین،چونكە سەرمایەداری و پێشكەوتنی كەرتی تایبەت موڵكی خەڵكی كوردستانە و ھەمووان تێیدا سەركەوتوو دەبین” .

Back to top button