بەڤیدیۆ..بۆ وەرگرتنی ویلایەتی سێیەم مالیكی دۆسیەیەكی 250 لاپەڕەیی سەلیم جبووری داخست

 

نوری مالیكی لەئێستادا هەموو هەولەكانی خۆی خسۆتەگەڕ بۆ بەدەست هێنانەوەی ولایەتی سێیمی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران, پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای دەكات، كە مالیكی 250 لاپەڕەی دۆسیەی پەیوەستدار بە تیرۆرەوە لە بەرامبەر وەرگرتنی ویلایەتی سێیەم، بۆ سەلیم جبووری، داخست، بەڵام جبووری خیانەتی لێكرد.

عەبدولڕەحمان لوویزی، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر پارێزگای نەینەوا كە بە یەكێك لە پەرلەمانتارە سونەكانی نزیك لە مالیكی ناسراوە، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا، ڕای گەیاند: “ڕێكەوتنێكی نهێنی لەنێوان نووری مالیكی و سەلیم جبووری كرا كە بە پێی ڕێكەوتنەكە، تۆمەتەكانی تیرۆر لەسەر جبووری لادرا”.

ئاشكراشی كرد، مالیكی دۆسێیەكی 250 لاپەڕەیی پەیوەستدار بە تیرۆر كە هەمووی تۆمەتی مەترسیدار بوون بۆ جبووری داخست، گوتیشی: “لە بەرامبەردا، دەبووایە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هاوكار بێت لەوەی مالیكی ویلایەتی سێیەم وەربگرێتەوە، بەڵام جبووری خیانەتی لە مالیكی كرد”.

گوتیشی: “كاتێك لایەنە سونەكان كۆبوونەوە بۆ ئەوەی كەسێك دیاری بكەن بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، مەرجی سەرەكییان ئەوە بوو، كە كاندیدەكە كاتێك پۆستەكە وەردەگرێت، ڕازی نەبێت بە وەیلایەتی سییەمی مالیكی، بەو شێوەیەش خیانەتەكەی جبووری لە سەرۆكی پێشووی دوو كابینەی حكوومەت، ئاشكرا بوو”.

Back to top button