هۆشیار زێباری: ریفراندۆم ئه‌نجامده‌ده‌ین و مۆڵه‌ت له‌ هیچ ووڵاتێك وه‌رناگرین بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ پرسی ریفراندۆم ناكشێینه‌وه‌ و بۆ ئه‌ندامدانیشی مۆڵه‌ت له‌ هیچ كه‌س وه‌رناگرین.

(هۆشیار زێباری) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم رایگەیاند” هیج دەوڵەتێک لە بنەڕەتدا دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی نیه‌ له‌ باشووری کوردستان، تەنیا ووڵاتی ئێران نەبێت کە بە راشکاوی دژایەتی خۆی راگەیاندووە، بۆ پرسی ریفراندۆم.

ووته‌كانی زێباری لە میانەی بەشداریکردنی لە پانێڵێكی تایبەت بە پرسی ریفراندۆم هات لە ئامێدی و زیاتر گووتی “بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم مافی خۆمانە و بۆ ئەنجامدانیشی مۆڵەت لە هیچ وڵاتێک وەرناگرین و ئه‌نامده‌ده‌ین له‌ سات و كاتی خۆی.

Back to top button