راپرسیهك لهسهر سهربهخۆیی كوردستان ئهنجام دهدرێت
خواكورێك
سەنتەری ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی CPHS لە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان، راپرسییەک لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ئهنجام دهدات. رۆژی شەممە 20ـی ئابی 2016 ئەنجامی راپرسییەکە له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی لهلایهن بهشی راگهیاندنی سهنتهرهكه بڵاوكرایهوه، خواكوڕك كۆپیهكی راگهیانراوهكهی دهستكهوتووه.
له راگهیاندراوهكه هاتووه، رای 4200 کەس وەرگیراوە کە 1526 کەس لە هەولێر ، 1422 کەس لە سلێمانی ، 1111 کەس لە دهۆک و 141 کەس لە پارێزگای هەڵەبجە بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە.
بەم شێوەیە داتاكان خراوەته روو
پرسیاری یەکەم/
ئەگەر ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئایا بەشداریی دەکەیت؟
ئەنجامەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
لە کۆی 4200 کەسی بەشدار بوو، 3483 کەس دەنگیان بە بەڵێ داوە، 709 کەس بە نەخێر دەنگی داوە هەشت کەسیش وەڵامیان نەداوەتەوە.
ئەنجامەکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان:
لە کۆی 1270 کەسی بەشدار بوو، 1101 کەس دەنگیان بە بەڵێ داوە، 165 کەس بە نەخێر دەنگی داوە چوار کەسیش وەڵامیان نەداوەتەوە.
ئەنجامەکان لە وەڵامدانەوەی نەتەوەکانی دیکە (جگە لە کورد) لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان:
لە کۆی 595 کەسی بەشدار بوو، 476 کەس دەنگیان بە بەڵێ داوە، 118 کەس بە نەخێر دەنگی داوە کەسێکیش وەڵامی نەداوەتەوە.
پرسیاری دووەم/
ئەگەر بەشدار بوویت، ئایا دەنگ بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەدەین؟
ئەنجامەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
لە کۆی 4200 کەسی بەشدار بوو، 3463 کەس دەنگیان بە بەڵێ داوە، 718 کەس بە نەخێر دەنگی داوە 19 کەسیش وەڵامیان نەداوەتەوە.
ئەنجامەکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان:
لە کۆی 1270 کەسی بەشدار بوو، 1132 کەس دەنگیان بە بەڵێ داوە و 138 کەس بە نەخێر دەنگی داوە.
ئەنجامەکان لە وەڵامدانەوەی نەتەوەکانی دیکە (جگە لە کورد) لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان:
لە کۆی 595 کەسی بەشدار بوو، 467 کەس دەنگیان بە بەڵێ داوە، 127 کەس بە نەخێر دەنگی داوە کەسێکیش وەڵامی نەداوەتەوە.
لە پرسیارێکی دیکەدا، پرسیار لە بەشدارووان کراوە، کە ”وەک هاووڵاتی، تۆ ئامادەی پشتگیریی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بکەیت، تەنانەت ئەگەر هەندێک حزبی سیاسی پشتگیری پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستان نەکەن؟“
ئەنجامەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
لە کۆی 4200 کەسی بەشدار بوو، 3300 کەس دەنگیان بە بەڵێ داوە، 884 کەس بە نەخێر دەنگی داوە 16 کەسیش وەڵامیان نەداوەتەوە.
ئەنجامەکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان:
لە کۆی 1270 کەسی بەشدار بوو، 1049 کەس دەنگیان بە بەڵێ داوە، 214 کەس بە نەخێر دەنگی داوە حەوت کەسیش وەڵامیان نەداوەتەوە.
ئەنجامەکان لە وەڵامدانەوەی نەتەوەکانی دیکە (جگە لە کورد) لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان:
لە کۆی 595 کەسی بەشدار بوو، 454 کەس دەنگیان بە بەڵێ داوە، 138 کەس بە نەخێر دەنگی داوە سێ کەسیش وەڵامیان نەداوەتەوە.