ژه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی: پێنج هۆكار هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا ناچار ده‌كات پشتگیری كوردستان بكات

ژه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان پێنج هۆكار ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئه‌مریكا ناچار ده‌كات، پشگیری له‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكات، به‌ سه‌ربه‌خۆی بی پارێزێت و ده‌لێت ئه‌مریكا ناتوانێت پشت له‌ كورد و كوردستان بكات، ئەگەر خوازیارە ھەژموونی ئێران ھێندەی دیکە زیاد نەکات و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و ده‌شلێـ”دوای نه‌مانی داعش له‌ عێراقیش بێ گومان عێراقێک نییە بتوانێ کێشەکانی بە گفتوگۆ چارەسەر بکات، بەڵکو دوای شکست پێهێنانی گرووپە تیرۆریستەکانیش ”ھێشتا ھێز باڵادەستیی لایەنەکان دیاری دەکات”.

ئێرنی ئۆدینۆ، ژەنەڕالی خانەنشینکراوی ئەمریکی و ئەندامی سەنتەری توێژینەوەی سیاسی لەندەن، له‌ نوێترین وتاری دا له‌ ماڵپه‌ری (The Washington Times) ده‌نووسێـ”.ھێشتنەوەی عێراق خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکات، کە “خوازیارە کوردستانیش وەک عێراق بخاتە ژێر ھەژموونی خۆی” و رایگەیاندووە، کوردستانێکی سەربەخۆ ”تاکە بژارەیە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکات و ڕێگە لە ئێران بگرێت و له‌ وتاره‌كه‌ی دا پێنج هۆکار دەست نیشان دەکات، تا وڵاتەکەی بەهۆیانەوە پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان بکات”.

له‌ وتاره‌كه‌ی دا هۆكاری یه‌كه‌م بۆ پاڵپشتی ئه‌مریكا بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌لێـ”یەکێک لەو ھۆکارانەی بە بڕوای نووسەر، کاریگەریی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانە لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تووندڕەوەکان و بەتایبەتیش داعش. له‌ هۆكاری دووه‌میش دا ئاماژه‌ به‌ ڕێکخستنەوەی باڵانسی ھێز لە کەنداو. ئۆدینۆ ئاماژە بە ھەوڵەکانی ئێران دەکات بۆ دروستکردنی ھیلالی شیعی لە ڕێگەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە. ئەو پێی وایە ئەمریکا بە چڕی کار لەسەر ئازادکردنەوەی ڕەققە دەکات لە کاتێکدا ئێران و حەشدی شەعبی ھەوڵ دەدەن دەست بەسەر ناوچە کوردییەکانی نزیک شنگالدا بگرن بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە خاکی سوریا و دەریای ناوەڕاست. نووسەر جەخت لەوە دەکاتەوە. کە سەربەخۆیی کوردستان ئەم ھەوڵانەی ئێرانیش نەزۆک دەکات.

له‌وتاره‌كه‌ی دا ئێرنی ئۆدینۆ هۆكاری سێهه‌م له‌باره‌ی دیموكراسیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌نووسێت، كه‌وا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات پاڵپشتی كوردستان بكات، ده‌نووسێـ”پەرەپێدانی دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکاش لەسەر ئەم خاڵە دەڕوات. ژەنەڕالە خانەنشینکراوە ئەمریکییەکە ئاماژە بە پێشڤەچوونەکانی کوردستان دەکات و دەڵێت، ”ئەگەرچی کەموکووڕی لە پرۆسەی دیموکراسیی کوردستاندا ھەیە، بەڵام ئەمریکاش بە ھەمان ئاراستەدا ڕۆیشتووە لە بونیادنانی دیموکراسییەکەیدا“.

له‌ خاڵی چواره‌م و پێنجه‌مدا ئێرنی ئۆدینۆ ده‌شنووسێـ”بابەتی وزە و نەوت كه‌ نووسه‌ر ھۆشداریی دەدات لەوەی ئێران پێشوەختە دەستی بەسەر دوو لەسەر سێی سەرمایەی نەوتی عێراقدا گرتووە و ”ھەوڵی کۆنتڕۆلکردنی نەوتی کوردستانیش دەدات“، کە دۆستێکی ئەمریکایە. ئەو پێی وایە پێویستە حکوومەتی ئەمریکا، ”کوردستان وەک دۆستێکی سەربەخۆ بپارێزێت“ بۆ ئەوەی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیشی لە ناوچەکەدا پارێزراو بێت. هه‌ر له‌ خاڵی پێنجه‌م كه‌ وه‌ك هۆكاری ناچاری ئه‌مریكا به‌ پاڵپشتی كردنی كوردستان ده‌كات و ده‌نوسێـ”ڕیشەکێشکردنی ھزری تووندڕەوی لە ناوچەکە ده‌نووسێـ” شکست پێهێنانی تیرۆریستان لە ڕووی سەربازییەوە ئەگەر ئەرکی ئەمریکا بێت، ئەوا کۆتایی پێھێنانی ھزری تیرۆر و تووندڕەوەی ئەرکی خەڵکی ناوچەکەیە و بەتایبەتیش سوننەکان، کە کوردیش بەشێکن لە سوونە.هه‌روه‌ها ده‌نووسێ”.کورد لەم کارەدا دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ وەک دۆستێکی ئەمریکا لە ناوچەکە بگێڕێت، چونکە دوای چەندین دەیە لە ھێرشی گرووپە ڕادیکاڵە ئیسلامییەکان، ھێشتا ئاڵای ڕەشی ئەم گرووپانە نەیتوانیوە لەسەر خاکی کوردستان بچەقێنرێت و بمێنێتەوە“.

Back to top button