تیلەرسن بۆ میدیاکان : واز ناهێنم

 
ریکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە کە ئاماژە بە وازهێنانی ناوبراو دەکەن لە پۆستەکەی بە هۆی بوونی کێشە لەکەڵ کۆشکی سپی.
 
تیلەرسن ڕایگەیاند پەیوەندیەکانی لەگەڵ ترەمپ زۆرباشەو تا سەرۆک بیەوێت لە پۆستی وەزیری دەرەوەدا دەمێنێتەوەو واز ناهێنێت.
 
ماوەیەکە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە تیلەرسن نیازی وازهێنانی هەیە لە پۆستەکەی بەهۆی بوونی کێشە لەگەڵ ترەمپ،بەڵام ئەم لێدوانەی ناوبراو سەرجەم ئەو هەواڵانەی بە درۆ خستەوە.
Back to top button