سلێمانی پێشه‌نگی شاره‌كان ده‌بێت و كه‌رنه‌ڤاڵی به‌ڵێ بۆ سهربەخۆی ئه‌نجامده‌دات
كه‌رنه‌ڤاڵی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له سلێمانی ده‌ست پێده‌كات، ژماره‌یه‌كی زۆر له پارێزه‌رانی سنوری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كه‌مپینی به‌لێ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان راگه‌یاندوو، هه‌روه‌ها راشیان گه‌یاند،ریفراندۆم یەکێکە لە پرسە نیشتمانییەکان جگەلەوەش مافێكی ڕەوای هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه و ده‌وڵه‌تیش موڵکی تاكه سه‌ركرده و تاكه حزبێك نییه، چونكه سه‌ركرده‌كان دێن و ده‌ڕۆن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه گه‌لی كورد و كوردستانه.”
رۆژی چوار شه‌ممه، 26ی7ی2017 ژماره‌یه‌كی زۆر له پارێزه‌رانی سنوری شاری سلێمانی، كه‌مپینی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان راگه‌یاند، له‌و باره‌یه‌وه،سیروان ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری پارێزه‌ره‌كان له دیمانه‌یه‌كی دا رایگه‌یاند” وابریاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێكخراوی یادگه، كه‌رنه‌ڤاڵێكی فره‌وان بۆ سه‌رخستنی ریفراندۆم ئه‌نجام بدات، گوتیشی” بێگومان هیچكات هه‌لومه‌رجی كوردستان ئه‌وه‌نده له‌باره نییە بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا هیچ كاتێكیش كوردستان له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابووری و ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه نێودهوڵهیتیهكانەوە ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بووه، لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی ناوچه‌یی و ناوخۆیی عیراق له هه‌موو كاتێك گونجاوتره بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و ئاماژەی بەوەش کرد: “ئێمه وه‌ك 230 پارێزه‌ر واژۆمان كردوه بۆ ڕاگه‌یاندنی كه‌مپینی (به‌ڵێ) بۆ ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان، داواش له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین سازش بۆ یه‌ك بكه‌ن و یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن له ئاست ئه‌م ڕووداوه چاره‌نووسسازه‌دا”.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه لاڤین بەھادین، بەرپرسی ڕێکخراوی (یادگە) کە ڕێکخراوێکی ئەھلی و بێلایەنە لە شاری سلێمانی و لەلایەن چەند گەنجێکەوە سەرپەرشتی دەکرێت، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند”کەمپین و پانێڵەکانی ڕێکخراوی یادگە بەردەوامن بۆ سەرخستنی پرسی ڕیفراندۆم و لە ماوەی ڕابردووش‌دا چەندین چالاکیی جۆراوجۆرمان ئەنجام داوە، گوتیشی”لە ئایندەیەکی نزیکدا کەڕنەڤاڵێکی فراوان ئەنجام دەدەین بۆ سەرخستی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئەو پرسە چارەنووسی ھەموو میللەتی کورد دیاری دەکات، بێگومان ئەرکی سەرشانی ھەموو کەسێکە کار بۆ سەرخستنی پرسە نیشتمانییەکان بکات. ”
لاڤێن بەھادین هه‌روه‌ها گوتیشی” ئامانجی ئێمە وەک ڕێکخراوی یادگە تەنھا ئاشتکردنەوەی پرسە نیشتمانی و گەڕاندنەوەیە بۆ ھاونیشتمانییان، ھەروەھا ڕێکخراوەکەی ئێمە لەژێر ڕکێفی ھیچ حزب و لایەنێکی سیاسی‌دا نییە و تەنھا وەک گەنجان و لاوانی شاری سلێمانی بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەن کار لەم ڕێکخراوەدا دەکەین”.