یه‌كێتی واده‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی راگه‌یاند
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 27ی7ی 2017 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، له سلێمانی كۆبوونه‌وه پاش كۆبوونه‌وه‌كه مه‌كته‌بی سیاسی راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه، له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، كه نابێت چیتر كات به فیرۆ بدرێ و پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان تاوه‌كو رۆژی 10ی 8ی 2017 كارا بكرێته‌وه”.
وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی دا هاتووه، دۆخی كوردستان، عێراق و ناوچەكە، ئەركەكانی ریفراندۆم و نەخشەڕێگەی یەكێتی “بەوردی گفتوگۆیان لەبارەوە كرا‌ووە. سەردان و كۆبوونەوەی وەفدی یەكێتی بۆ ئێران‌و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، هەڵسەنگێندرا”.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌و خاڵانه‌ی په‌سه‌ند كرد:
یەكەم: وەفدێك پێكهێنرا بەسەرۆكایەتی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی و ئەندامێتی عیماد ئەحمەد، رەفعەت عەبدوڵڵا، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، عەدنانی حەمەی مینا، فەرید ئەسەسەرد، خالد شوانی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر وەڵامەكەی پارتی بۆ نەخشەڕێگەكەی یەكێتی”.
دووەم: كۆبوونەوە جەختی كردەوە، كە یەكێتی پێی پەسندە كە بەهەوڵی هەموو لایەك و ئامادەكاریەكی سیاسی گونجاو، پەرلەمانی كوردستان تاوەکو رۆژی 10-8-2017 ئاسایی بكرێتەوە و چیدیكە كات بەفیڕۆ نەدرێ.
سێیەم: جیابوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، بەلای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە جێگای داخە، كۆبونەوە هیوای خواست هەنگاوی چارەسەر بەسەر هەنگاوی قوڵكردنەوەی ناكۆكیەكاندا زاڵ بكرێت، یەكێتی بۆ هاوكاریكردنی چارەسەری كێشەكانیان ئامادەیە.
چوارەم: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەباشی دەزانێت كۆبوونەوەی هەموو حیزبە كوردستانییەكان، كە پێكەوە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆممان داوە، ئەنجامبدرێت، بۆ تاوتوێكردنی هەوڵەكانی ریفراندۆم و كاردانەوەكان لەجیهان و ناوچەكە و ناو كوردستان، بەرامبەر بە ریفراندۆم.
پێنجەم: شەممەی داهاتوو (29/7/2017) كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر كۆی ئەو بابەتانە و دوابڕیاردان لەسەریان، دەكرێت”.