ئیسرائیل ته‌نها به‌قسه دان به‌سه‌ربه‌خۆی كوردستان دانانێت بزانه چیتریش ده‌كات
سه‌هیون ئافرودی دیپلۆماتکارێکی ئیسرائیلی له‌باره‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، و هه‌ڵوێستی ئیسرائیل درایگهیاند، وڵاتەکەی بە فەرمی پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان دەکات، ده‌شلێـ”پەرلەمان، حکوومەت، حزبەکان و گەلی ئیسرائیل پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و دەوڵەتی سەربەخۆ بە مافی گەلی کوردستان دەزانن”.
سەهیون ئافرودی، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ڤاتیکان له‌وه‌ڵامی پشگیری ئیسرائیل بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ریفراندۆم كوردستان له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان گوتیشی” دەوڵەتی ئیسرائیل لە هەموو ئاستەکان تاوتوێی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە و پشتگیریی ئەو وڵاتەش بۆ سەربەخۆیی کوردستان تەنیا بە قسە نابێ، ئەوە بڕیارێکی فەرمیی ئیسرائیلییە، ئەو دیپلۆماتکارە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان سەقامگیریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات و هۆکارێکە بۆ ئارامیی لە ناوچەکە.