ئێران لەم ڕووەوە دواکەوتوترینە
سەرۆکی پارلەمانی ئێران هۆشداری دا لەوەی کە وڵاتەکەی لە کۆی ۲۲ دەوڵەتی ناوچەکە لە بواری ئابوری ئازاد،ئێران دواکەوتوترینە”.
عەلی لاریجانی هاوکات ئاماژەی بە زۆربونی ڕێژەی بێکاری و هەزاری و هەڵاوسان کرد لەو وڵاتەو ڕایگەیاند لەوڕووەوە ئێران لە ڕیزبەندی نەوەدە لە جیهاندا و داوای زوو چارەسەری ئەو گرفتانەی لە حکومەت کرد”.
لە لایەکی تر لاریجانی ترسی خۆی لە سزا نوێیەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران نەشاردەوەو ئاماژەیدا بەوەی ئەو سزایانە گرفتەکان زێدەتر دەکات”.