كۆمەڵی ئیسلامی: هەلومەرج بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان لەبارە
دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كاراكردنەوەی بێمەرجی پەرلەمانی دا, بۆ ئەم مەبەستەش وا بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو پارتی و گۆڕان كۆ ببنەوە, ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەو بڕوایەدایە، ئێستا هەلومەرجەكان لەبارە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان تا سەرلەنوێ دەست بە ئەركە یاسایی و چاودێرییەكانی خۆی بكاتەوەو ببێتە هەوێنی كۆدەنگی نیشتمانی بۆ هەنگاونان بەرەو پرسە چارەنوسسازەكان.
د.سەباح بەرزنجی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاندووە: كاراكردنەوەی پەرلەمان كارێكی گرنگەو دەبێتە دەروارزەیەك بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم .
چاودێرێكی سیاسی پێی وایە گۆڕان لە هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان ئۆتۆماتیی گۆڕان لە هەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامی دروستدەكات, چونكە لە رابردوودا گۆڕان نەیتوانیوە لە ژێر هەژموونی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان بێتە دەرەوە بە دریژای دوو ساڵی رابردوو تەنانەت بچوكترین هەڵوێستان جیاواز نەبووە لەگۆڕان, ئەوەی جێی سەرنجە ناكرێت لە بەرامبەر هیچ پرسێك گۆڕان و كۆمەڵ بەرژەوەندیە حزبی و سیاسیەكانیان بە جۆرێك بێت كە نەتوانن بچوكترین هەنگاوی جیاواز لە یەكتری بهاوێژن, بێگومان ئەگەر وایە دەبێت بپرسین مادەم بەرژەوەندیە ساسیەكانتان یەكە بۆ نابنە یەك حزب.