كێشه‌كه‌ی كه‌ركووك له‌نێوان هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ چی بوو چۆن بوو

چه‌ند میدیایه‌ك هه‌واڵێكیان بڵاو كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ی سه‌ر به‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ گوندی قوتانی سه‌ر به‌ قه‌زای دوبز، به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس و ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌راستی و درۆی رۆژانه‌ی ئه‌و میدیایانه‌یه‌، ده‌لێـ” هه‌واڵی له‌م چه‌شنه‌ جگه‌ له‌ خزمه‌تكردنی دوژمنانی هیچی تر نیه‌، ده‌لێت راسته‌ هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندی قوتان سه‌ر به‌ قه‌زای دوبز، له‌ شه‌وی سێ شه‌ممه‌ له‌سه‌ر چوارشه‌ممه‌، له‌و ناوچه‌یه‌ بوونه‌، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ دژبه‌یه‌ك وه‌سانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ره‌شه‌كه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌، ناتێگه‌یشتنێك بووه‌، مه‌ڵبه‌ند و لقی پارتی له‌كه‌ركووك كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، شه‌وی 25 له‌سه‌ر 26ی 7ی 2017 هێزێكی سه‌ر به‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، جوڵه‌ی پێكراوه‌ بۆ گوندی قوتانی سه‌ر به‌ قه‌زای دوبز، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ كه‌ جوڵێنراوه‌، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی بووه‌، ئه‌مه‌ش بووه‌ بۆته‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ جوڵه‌ پێبكرێت بۆ ئه‌و گونده‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركووك و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركووك، به‌ كێشه‌كه‌یان زانیوه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان كردووه‌، هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ی كردووه‌”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌ی خواكوڕك هۆكاری هاتنی هێزه‌ ره‌شه‌كه‌، گه‌رانبووه‌ به‌دوای ئه‌وه‌ی له‌و گونده‌، مه‌سفایه‌كی بۆ كه‌ركووك دروست بكه‌ن، به‌ڵام كه‌ كێشه‌كه‌ دروست بووه‌، له‌به‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بووه‌ كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ ناوچه‌یه‌كی شه‌ڕه‌، بۆیه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ دروست بووه‌، به‌ڵام مه‌ڵبه‌ند و لقی پارتی به‌زووی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ كراوه‌ هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ی كردووه‌”.

Back to top button