سەعدی پیرە: بەرەی دژی ریفراندۆم بە مردوویی لە دایكبوو
دوای بڕیاری سازادنی ریفراندۆم لە ئەیلولی داهاتووە, چەند لایەنێك لە هەولًی دروستكردنی بەرەیەكی دژ بە ریفراندۆمن لە دواهەمین هەولیشیان سەرمایەدارێكی سلێمانی رایگەیاند كە كەمپینێك بۆ دژایەتی سەربەخۆی كوردستان و ریفراندۆم سازدەدا ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش دەلێت، هەوڵی دژی ریفراندۆم، بە مردوویی لە دایكبوو.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەو بارەیەوە رایگەیاندووە “هیچ تەعقیلێكم لەسەر ئەوە نییە و پێموایە بە مردوویی لە دایكبوو”.
سەعدی پیرە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، لە شاری سلێمانی، دووپاتی كردەوە، هیچ وڵاتێك نەیگوتووە ریفراندۆم مافی یاسایی كورد نییە، بەڵكو كێشەی سیاسی هەیە و پێویستە چارەسەر بكرێن.
هاوكات راشیگەیاند، پێویست كورد شاندی جیاواز بۆ وڵاتان و باشووری و ناوەڕاستی عێراق بنێرێت و دانووستان لەو بارەیەوە بكرێت.
سەبارەت بە كاراكردنەوەی پەرلەمانیش روونیكردەوە، كە تا 10ی مانگی داهاتووش پەرلەمان كارابكرێتەوە، شتێكی لۆژیكییە.