پەیامنێرێكی كەناڵی ئێن ئارتی لەسەر پۆستێكی فەیسبووك دەركرا
پەیامنێری كەناڵی ئێن ئارتی ( ئاڵا هوشیار تەیب ) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فیسبووك لە پۆستێكدا نوسیویەتی ” ئێن ئاڕتی لە سەر وتارێك دووسەد هەزاری لە من بڕی و لەسەر پۆستێكی تر فەسڵی كردم ، نەك تراژیدیا كۆمیدیاشی تێپەڕاندووە “.
https://youtu.be/THLq3TgZQQA
هەروەها پەیامنێرەكەی ئێن ئارتی ( ئاڵا هوشیار تەیب ) لەپاش دوو ساڵ و نێو لە كاری پەیامنێری بۆ كەناڵەكە لە پۆستێكی تردا بە شێوەی لایڤ باس لەوە دەكات ، كە لە كەسایەتی دراوەو لەسەر كەناڵەكە بریندار كراوە ، بەڵام ئامادە نەبوون لە دۆخی تەندروستی بكۆڵنەوە .