پاریزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر گرانبوونی به‌نزین له هه‌ولێر به وه‌ڵام هات و هۆشداری ده‌دات
سه‌باره‌ت به گرانبوونی به‌نزین له شاری هه‌ولێر و ده‌ووروبه‌ری، پارێزگاری هه‌ولێر رایدهگهێنێت” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازاڕ ئازاده ناتوانن رێگربن له گرانبوونی به‌نزین، به‌ڵام سزای هه‌ركه‌سیك ده‌ده‌ن گه‌ر هاتوو به‌نزین له‌و نرخی ئێستای زیاتر بفرۆشن، رێگری ده‌كه‌ن به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك.
(نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر گرانبوونی به‌نزین له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاندوه” به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی سامانه سرووستیهكانهوه هه‌یه، ئه‌وان هاوكار نابن و ماوه‌ی 4 ساڵه هیچ جۆره هاوكارییه‌ك نیه له باره‌ی سووته‌مه‌نیه‌وه، بۆیه نرخی به‌نزین له 600 دیناره‌وه گرانبووه بۆ 625 دیناری عێراقی، ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان چوار ساڵە هیچ هاوكارییەكی سوتەمەنی ناكات و بازاڕی ئازادیش وایكردووە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەیەك بۆ یەکێکی دیکە جیاواز بێت”.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی گوتوه” كه بازرگانەكان بەنزین لە وڵاتانی وەک توركیا‌و ئێرانەوە دەهێنن، چونكە حكومەتی هەرێم بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێت هیچ هاوكارییەك بۆ دابینكردنی بەنزین و سوتەمەنی بكات.
پارێزگاری هەولێر هۆشداریشیدا، ئەگەر نرخی بەنزین لەوە زیاتر بەرزببێتەوە، ئەوا ئەوكاتە لە رێگەی لیژنە هەمیشەییەكانەوە رێگریی لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەكەن و گوتیشی “لەچەند رۆژی رابردووش‌دا چەندان بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی نزمەوە سزادراونو لیژنەكەش بەردەوام چاودێریی بەنزینخانەكان دەكات.