جارێكی تر داعش هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر گوندێكی كاكه‌یه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ لێیان به‌ وه‌ڵام هات

تيرۆریستانی داعش پاش په‌لاماره‌ ترسنۆكه‌كه‌ی پێرێیان بۆ سه‌ر گوندێكی كاكه‌یه‌كان و شه‌هیدكردنی چه‌ند كه‌سیك له‌ ماڵباتێك و رفاندنی سێ كه‌سی تر، ئێواره‌ی دوێنێ جارێكی تر په‌لاماری فه‌وجێكی كاكه‌یه‌كانیان دا له‌ سنوری داقوق.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئیواره‌ی دوێنێ تیرۆریستانی داعش له‌ په‌لامارێكی تری تیرۆریستیان بۆ سه‌ر فه‌وجێكی كاكه‌یه‌كان كه‌ بریتین له‌ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوری قه‌زای داقوق له‌ گوندی (زه‌نقه‌ر)، پاش شه‌ڕ و پێكدادان دوو پێشمه‌رگه‌ بریندار ده‌بێت، هێرشه‌كه‌یان شكست ده‌هێنێت، و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌ و هێرشه‌كه‌ تێكده‌شكێنن.

هێرشه‌كه‌ی داعش له‌ كاتێكدایه‌” كه‌ ماویه‌كه‌ پاش رزگاركردنی موسڵ له‌ چنگی تیرۆریستانی داعش، ناوه‌ ناوه‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان كه‌ به‌رماوه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادین هێرش ده‌كه‌ن و خه‌ڵده‌ستن به‌ كاری تیرۆریستی له‌ سنوری قه‌زای دووزخورماتوو و قه‌زای داقووق، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیه‌ و بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و رووبه‌ڕووبنه‌وه‌یه‌ك له‌ حاڵه‌تی هێز جولاندان.

Back to top button