ده‌روازه‌یه‌كی تری سنوری له نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه
ده‌روازه‌یه‌كی سنوری له نێوان باشوری كوردستان و باكوری كوردستان ده‌كرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاڵوگۆری بازرگانی و سوود وه‌رگرتن له كاڵاكانی یه‌كتری.
دەروازەی (سەر زێڕی) لەنێوان باکوور و باشووری کوردستاندا دەکرێتە دەروازەیەکی گەورەی بازرگانیه و لە ماوەی ئەمساڵدا حکومەتی تورکیا لە سنووری پاریزگای هەکاری و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە سنووری پاریزگای دهۆک پەرەی پێدەدەن بۆ چالاککردنی جوڵەی بازرگانی، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌م ده‌روازیه ماوه‌یه‌كی زۆر به ڕووی هاوولاتیان كراوه‌ته‌وه جوله‌ی هاتووچۆی تێدا هه‌بووه، رۆژانه زیاتر له 1،300 كه‌س هاتووچۆی تێدا كردووه، به‌ڵام له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی توركیاش ده‌یانه‌وێت ده‌روازه‌كه فراوانتر بكه‌ن و بكرێت به ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و كاری له‌سه‌ر ده‌كری بۆ ئه‌وه‌ی سودی زیاتر هه‌بی بۆ هه‌ردوو لا له رووی بازرگانی و هاتووچۆشه‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌م ده‌روازه‌یه له ساڵی 2015 كراوه‌ته‌وه، له ئێستاشدا كار بۆ گه‌وره‌كردنی ده‌كریت بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا بكرێت و په‌ره به كه‌رتی بازرگانی زیاتر بدرێ له‌و ده‌روازه‌یه‌وه.