لە پاکستان فرمانی دەست درێژی کردن بۆ کچێکی ۱۷ ساڵان دەرچوو

دوای ئەوەی پیاوێک لە گوندێکی نزیک شاری موزەفەر ئاباد دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی دوانزە ساڵان،لەبەرامبەردا شێخەکانی ئەو گوندە بۆ تۆڵەکردنەوە لەو پیاوە فرمان دەردەکەن کە دەستدرێژی بکرێتەوە سەر خوشکی دەستدرێژیکارەکە.
 
دایکی کچە دوانزە ساڵەکە بۆ میدیاکان ووتی کچەکەم خەریکی بڕینی دار بووە دواتر هاتۆتەوەو ڕوداوەکەی بۆم گێڕاوەتەوە.
پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاند بەهۆی ئەو ڕوداوەوە نزیکەی ۲۲ کەسیان دەستگیرکردووەو بە زۆری هێز خوشکی دەستدرێژیکارەکە ناچار کراوە مل بۆ داواکاریەکە بدات و باجی هەڵەی براکەی داوە.
لە پاکستان ئامارەکان ئاماژە بە زۆری ڕوداوی لەم شیێوەیە دەکەن و لە چوار مانگی ڕابردوو ۳٨ حاڵەتی دەستدرێژی تۆمار کراون.
Back to top button