سەرۆکی ئەرکانێکی خانەنشینی ئەمریکی: پێویسته دژه مووشه‌ك و سه‌ربازگه له‌كوردستان دانێین
رۆناڵد گریفس ، سەرۆک ئەرکانە خانەنشینکراوی ئەمریکی له پانێلێكی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌كوردستان كه له كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌رێوه ده‌چێت” رایگه‌یاند، پێویسته كوردستان ده‌وڵه‌تی خۆی دروست بكات، ئه‌مریكاش هاوكاری بكات و ده‌شلێـ” ده‌بێت ئه‌مریكا نه‌ك ته‌نها سه‌ربازگه، به‌ڵكو دژه مووشه‌كیش له‌كوردستان جێگیر بكرێت”.
هه‌روه‌ها رۆناڵد گریفس راشی گه‌یاند، پێویسته پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هاوشێوه رۆژنامه‌ی واشنتین تایمز ده‌ست بكه‌ین به هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفره‌وان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا گۆڕانكاری به‌سه‌ر دابێت، پالپشتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكات، ده‌شلێـ”پێویسته له‌وكاته‌دا سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆك بارزانی پێكه‌وه كۆببنه‌وه، له‌وكاته‌دا”.
هه‌روه‌ها رۆناڵد گریفس ، سەرۆک ئەرکانە خانەنشینکراوی ئەمریکی لە پانێڵێکدا هەروەها گوتی: “دەبێت تورکیا و وڵاتان تێبگەن کە ریفراندۆم هەرێمی کوردستان هەڕەشە نییە، دەبێت پاڵپشتی لە ریفراندۆم و داخوازی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین”.
ئەو ژەنەراڵە ئەمریکییە رەخنەی تووندی لە حکومەتی عێراق گرت بەوەی دۆستی ئەمریکا نییە و گوتی: “دەبێت ئەمریکا هاوکارییەکانی بۆ حکومەتی عێراق کەمبکاتەوە و هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان زیاد بکات. پێویستە ئەمریکا بنکەی سەربازی لە کوردستان هەبێت وەک چۆن لە کوەیت هەیەتی و گوتیشی نه‌ك ته‌نها بنكه‌ی سه‌ربازی به‌ڵكو دژه مووشه‌كیش دابنێین، هه‌م بۆ پاراستنی دۆسته‌كانمان هه‌م بۆ پاراستنی ئه‌وروپاش”.