ئه‌مریكیه‌كان له‌سه‌ر كورد بزانه چۆن وه‌ڵامی په‌یامنێری ئێن ئارتیان دایه‌وه
ئه‌مڕۆ له میانی به‌رێوه‌چوونی پانێلێك بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم له كۆنگرێس، چه‌ندین كۆنگرێسمان و به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكا به‌شدار بوون له پانێڵه‌كه‌دا، له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و كێشه‌كانی عێراق و پشگیری كردن له ریفراندۆم 25ی 9ی ئه‌مساڵ، بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، كه له‌لایان به‌شی هه‌رزۆری حزبه‌كانی كوردستان بریاری لێدراوه”.
له پانێڵه‌كه‌دا كه په‌یامنێری ئێن ئارتی كه‌ناڵی شاسوار عه‌بدولواحید به‌شداربوو، له‌جیاتی پرسیار كردن هێرشی كرده سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سومعه‌ی سیاسی و دیموكراسی، به‌ڵام له‌لایان مایکل پڕێگەنت وه‌ڵامی درایه‌وه، گوتی پرسیاره‌كه‌ت ئاڵۆز و تێكه‌ڵ بوو، بۆیه ده‌مانه‌وێت به‌گشتی ئه‌وه بلێین، كه ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا پاڵپشتی كورد ده‌كه‌ین”.
هه‌روه‌ها مایکل پڕێگەنت ئه‌مریكا گوتیشی ئێران ده‌یه‌وێت سود له ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئۆپزسیۆن وه‌ربگرێت، له‌كوردستاندا دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان سودیان لێوه ببینێـت، ده‌شلێـ” به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا كه‌مته‌رخه‌م بووه له عێراق، ئێران ده‌ستى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا گرتووه”.