نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ریفراندۆم له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ به‌ڵێ سه‌رده‌كه‌وێت

 
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووك، له‌ به‌شى دووه‌مى پانێله‌كه‌ى واشنتۆن، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسی ڕیفراندۆمى كوردستان، ڕای گه‌یاند: “ڕیفراندۆم له‌ 25/ 9/ 2017 بۆ ئامانجێكى دیار و ڕوون ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌”.
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی به‌ خواستى كورده‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه‌یه‌ كه‌: “ئێمه‌ قوربانییه‌كى زۆرمان داوه‌، ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى مێژووى نوێی عێراق بكه‌ین، ئایا هیچ كات به‌ یه‌كسانى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى تردا كردووه‌، به‌درێژایی مێژوو ڕێگه‌ به‌ كورد نه‌دراوه‌ مافه‌كانى خۆى به‌ده‌ست بهێنێت”.
 
پارێزگارى كه‌ركووك، گوتیشی: “پرسیار ئه‌وه‌یه‌، ئایا ئێستا خه‌ڵكى كوردستان یه‌كگرتوون بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ڵامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ (به‌ڵێ) خه‌ڵكى كوردستان ده‌یه‌وێت بگاته‌ مافى خۆى”.
 
پێشی وابوو، كه‌ پاڵپشتى ڕیفراندۆم له‌لایه‌ن حزبه‌ كوردستانییه‌كانه‌وه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیاتر ده‌بێت، گوتیشی: “ته‌نها هه‌ندێك كێشه‌ى لاوه‌كى هه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پرسه‌كه‌وه‌ نییه‌. بۆ ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى كوردستانیش، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌هه‌مان ڕۆژدا ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ كێشه‌كانى نه‌وت و سامانه‌ سرووشتییه‌كانیش دواتر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ین”.
 
پێشمانوایه‌ كه‌ حكوومه‌تى عێراق به‌ مه‌به‌ست به‌رامبه‌ر ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بوو به‌ سی قۆناغ جێبه‌جێ بكرایه‌.
Back to top button