بزانە ئێران بۆچی داوای سەردانیكردنی هێزەكانی كوردستان و عێراق دەكات بۆ ئێران

خواكوڕك
پاش ئەوەی لایانە شیعەكان و لایانە سوونەكان و لایانە كوردیەكان بۆ چەندین جار دوایان لێكراوە سەردانی تەهران بكەن و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران كۆببنەوە، چەند هێزێك بە شاندی جیاواز سەردانی ئێرانیان كردووە، شیعە بەچەند شاندێك چۆتە ئێران و سوونەش لەرێگای سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئێران دەكات و لەلایان یەكێتی و گۆڕانیش شاندێك بەسەركردایەتی بەرهەم ساڵح سەردانی تەهرانی كردووە.
 
لەو بارەیەوە ئەندام پەرلەمانێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق د.عەرەفات کەرەم رایگەیاندووە، ئێران لەسەر سێ تەوەری سەرەكی بانگێشتی هێزەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات، یەكەم لەسەر یەكپارچەی خاكی عێراق و دووەم بەلێنامەی هێزەكان بۆ پابەند بوون بە یەكپارچەی خاكی عێراق، دووەم پرۆسەی رزگار كردنی موسڵ
 
ئەو پەرلەمانتارە دەلێت ئەو بەرپرسانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە دەچنە ئێران، جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەنەوە و لە دژی ڕیفراندۆم وەستاون کە پرۆژەی بارزانییە”.
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی بۆ ماڵپەری باس ئاشكرا كردووە “کاتێک بانگهێشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەو ناڕواتە ئێران، چونکە هەر کەسێک بڕواتە ئێران، داوای لێ دەکەن یەکپارچەیی عێراق بپارێزێت”. ئەوەشی ئاشکرا کرد: “بابەتێکی دیکە پەیوەندی بە ئازادکردنەوەی مووسڵەوە هەیە کە ئێران بەجددی هاتووەتە سەر هێڵ، ڕاستە مووسڵ بە ئاسانی ئازاد دەکرێت، بەڵام ئیدارەدانی قورسە.
Back to top button