مه‌سرور بارزانی:تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ته‌واوی كێشه‌كان ته‌نها سه‌ربه‌خۆی كوردستانه
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفراسی كوردستان و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا، له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، له وتارێكی دا رایگه‌یاند”ده‌مه‌وێت یه‌ك شتتان به‌بیر بهێنمه‌وه، كه ئه‌و كاته‌ى حكوومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراق خراپه‌كارى به‌رامبه‌ر گه‌لى كورد ده‌كرد، كیمیاباران كراین، قه‌تڵوعام كراین، ئه‌نفال كراین، كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو، چونكه وه‌كو كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی ته‌ماشایان ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك (سه‌دام حسێن) په‌لامارى (كوه‌یت)ى دا، ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كى كرد بۆ ڕزگاركردنى ئه‌و وڵاته”.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی گوتیشی” رێگای ریفراندۆمان هەڵبژاردووە و چارەنووسی خۆمان دیاریی دەکەین”. رەخنەیش لە هەڵوێستی ئەو وڵاتانە دەگرێت کە دەڵێن ئێستا کاتیریفراندۆم نیه و ده‌لێـ”ئەوکاتەی کیمیاباران دەکراین بۆ کەس قسەی نەدەکرد و نەیاندەگوت کاتی ئەوە نییە کورد کیمیاباران بکرێت؟ هه‌روه‌ها گوتیشی” تاوەکو چەند خەڵکی ئێمە بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و داهاتوویەکی گەشی نەبێت کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پاریزگاری لێبکات؟ گوتیشی “ئێمە دەمانەوێت وەک گەلانی دیکە و وڵاتانی دیکە سەربەخۆ بین، یەکێک لە ئامانجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان هەبوونی پەیوەندی دۆستانەی نێوان گەلانە ، ئایا ئێمە بەشێوەیەکی یەکسان مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت؟”.
هه‌روه‌ها راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش گوتیشی” كه له دواى 2003 و پرۆسه‌ى ئازادى عێراق، هه‌موو شتێك تاقی كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتێكى دیموكراسى درووست بكرێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى كوردستان به‌رده‌وام بوون له خراپه‌كارى و به‌شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه‌یان كرد و گوتیشی” له خه‌یاڵى هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانى عێراق، ده‌ركه‌وت كوردستان به‌شێك نییه له عێراق، ئه‌وان هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه دوور بخه‌نه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد”ئه‌وه ده‌رفه‌تى ئێمه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كسانى به‌ده‌ست بهێنین، بۆ ئه‌وه‌ى مافێك پیاده بكه‌ین كه گه‌لانى تر هه‌یانه، بۆیه ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه ئیتر سه‌ربه‌خۆ بین”.
هه‌روه‌ها راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان گوتیشی “دەبێت کۆتایی بەم چەوساندنەوەیە بێنین ، ئێمە ناتوانین بێدەنگ بین و هیچ نەکەین تاوەکو خەڵکی دیکە لەجیاتی ئێمە بڕیار بدەن. کاتی بڕیاردانی ئێمە کەیە؟ ئەوکاتەی کیمیاباران دەکراین بۆ کەس قسەی نەدەکرد و نەیاندەگوت کاتی ئەوە نییە کورد کیمیاباران بکرێت؟”.
هه‌روه‌ها مەسروور بارزانی گوتی: “لەهەموو قۆناخەکاندا پیش داعش و دوای داعش بە ئێمە دەڵێن ئێستا کاتی ئەوە نییە ، ئەی کەی کاتی ئەوەیە بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین؟، گوتیشی” ئەگەری سەیری سیاسەتی عێراق بکەین لە 80 ساڵی رابردوو سەرکەوتنی بەدەستنەهێناوە و لەمەو بەدواش سەرکەوتوو نابێت و دەبێت بڵێم خراپتریش دەبێت. دەبێت چارەسەرێکی راستەقینە بدۆزینەوە و ئێمە رێگەی خۆمان گرتووەتەبەر، هه‌روه‌ها گوتیشی”حکومەتی عێراق لەماوەی رابردوو هەموو رێگایەکی سەربازی تاقیکردووەتەوە بەڵام ئیمە رێگای ئاشتیمان هەڵبژارد و ئێستایش رێگای گفتوگۆ هەڵدەبژێرین. ئێمە ئێستا رێگای ریفراندۆممان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لەسەر ئەنجامەکانی ریفراندۆم لەگەڵ جیهان و بەغدا قسە بکەین.
مەسروور بارزانی گوتی: “شکستی سیاسەتی حکومەتی عێراق بوو کە داعشی دروستکرد و یەک ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە روویان لە هەرێمی کوردستان کرد و لەوکاتەشدا بودجەی کوردستانیان بڕی و لەهەمانکاتیشدا رێگر بوون لەوەی چەک بە ئێمە بگات نەک خۆیان چەک بە ئێمە بدەن”.
راوێژکاریی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گوتی: “کوردستان دەبێتە وڵاتی هەموو پێکهاتەکان ، ئێستا کوردستان تەنیا ناوچەی ئومێدە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لەو شوێنانەی کە بەرەو تائیفییەت دەڕۆن کوردستان تەنیا شوێنێکە کە بووەتە جێگەی ئومێدی هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی”.