مامۆستایانی كەركوك: دژی هەر هەوڵێكن كە ڕێگر بێت لەبەردەم كوردستانیبوونی كەركوك.
لقی كەركوكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، لەدەیەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكەی ڕۆژی28ی تەمموزی 2007 لەو شارە، ڕایدەگەیەنن، دژی هەر هەوڵێكن كە ڕێگر بێت لەبەردەم كوردستانیبوونی كەركوك.
رۆژی هەینی یەكێتی مامۆستیانی كوردستان لقی كەركوك، بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژمارەیەك مامۆستا لە تەقینەوەی كەركوك، لە شوێنی ڕووداوەكە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا.