ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبی مافی چاره‌ی خونووسین خه‌ریكی كاری بازرگانیه
ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه له‌سه‌ر لۆگۆی نووسراوه ( مافی چاره‌ی خۆنووسین) هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه له‌ژێر دوو مانشێتی جیاواز كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به مانشێتی ( قات و قور و سنور داخست به‌رێوه‌یه و به‌غدا ئاسمان و سنوره‌كان داده‌خات له‌سه‌ر كوردستان) له‌به‌رامبه‌ر پاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه‌ی كورد له سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.
هه‌واڵی ئۆرگانی حزبی مافی چاره‌ی خۆنووسین، كه له‌زاری ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراقی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، عه‌بدولقادر محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی، چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی بۆ بیرخستنه‌وه‌ی به‌غدا بۆ فشار خستنه سه‌ر كوردستان كردۆته بابه‌تێكی كه لهماڵپهرهكه بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێدا هاتووه”حكومه‌تی عیراق زۆر ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ فشارخستنه‌سه‌ر هه‌رێم له‌كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، داخستنی سنوره‌كانیش یه‌كه‌م ئه‌گه‌ری به‌رده‌میه‌تی، به‌وه‌ش وڵاتانی دراوسێ هاوكارو هه‌ماهه‌نگی به‌غدا ده‌بن و سنوره‌كان به‌ڕووی هه‌رێمدا داده‌خه‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبی مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌كاتێكدایه كه پێشتر مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی ھەناردە و ھاوردەكارانی كوردستان بازرگانانی ئاگادار كردووەته‌وه كە كاڵا و بەرھەم لەكۆگاكانیاندا نەھێڵنەوە و نرخیش زیاد نەكەن, ھەر بازرگانێكیش ئەو سەرپێچیانە بكات دەستی بەسەر كالاكانیان دادەگیرێت.
هه‌ر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، سه‌رۆكی یەكێتی ھەناردەو ھاوردەكارانی ھەرێمی كوردستان ھاووڵاتیانی ئاگاداركردەوە كە بەھیچ شێوەیەك نرخ بەرزنابێتەوە و سنوورەكانیش داناخرێن، ئه‌م هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه،به‌مه‌به‌ستی چاوچنۆكی و قازانجی بازرگانه چاوچنۆكهكانه، هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه، به‌ڵام ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبی مافی چاره‌ی خۆنووسین، له هه‌واڵه‌كه‌ی دا باس له‌وه ده‌كات كه كه سنوره‌كانی كوردستان داده‌خرێت، قات و قوری به‌رێوه‌یه”.