سێ ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی شاسوار به‌فیرۆ رۆیی
پاش ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید به‌لۆبی كردنی كۆمپانیایه‌ك به به‌های (سێ ملیۆن دۆلار) بۆ ئه‌ندامدانی دیدار له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆنگرێس مانێك كۆبۆوه، هه‌وڵیدا ئاراسته‌ی دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ساز بكات، وه‌ك گوشارێك بۆ به‌كار هێنانی له كه‌مپینی نه‌خێری كه گومان له‌و كه‌مپینه ده‌كرێت، كه ده‌ستی مالیكی و ئێران له‌پشتیه‌وه، بن چونكه پێشتر به‌ڵگه‌ی پێدانی پاره له‌لایان مالیكیه‌وه ئاشكرا كرابوو”.
شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی كه‌ناڵی ئێن ئارتی، پێشتر له كه‌ناڵه‌كه‌ی هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ی بڵاو كرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ كۆنگرێس مانێكی ئه‌مریكی كۆبۆته‌وه، به‌ناوی ترینت فرانكس و باسی دۆخی كوردستان و نه‌گونجاوی كاتی ریفراندۆمیان كردووه، به‌ڵام هه‌ر چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه‌دا تێپه‌ر نه‌بوو، ترینت فرانكس له پانێلی كۆنفراسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكایه، كه‌له‌وێدا، پشگیری سه‌رسه‌ختانه‌ی له سه‌ربه‌خۆی كوردستان كرد”.
ترينت فرانكس كۆنگرێسمانى ئه‌مريكى له پانێلێكی كۆنفراسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكایه، گوتی” پێويسته ئه‌مريكا هاوكارى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات، هه‌روه‌ها گوتیشی” “كوردستان به‌زۆر لكێندراوه به‌عێراق” بۆیه كوردستان ناوچه‌یه‌كی جیاوازه له‌عێراق و شایسته سه‌ربه‌خۆی كوردستانه و پشگیری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان كرد”.