ئاو له‌ سه‌ر مانگ دۆزرایه‌وه‌

زانایان ئەوە ئاشكراده‌كه‌ن کە پاشماوەی گڕکانەکانی سەر رووی مانگ، رێژەیەکی بەرچاوی ئاو لە خۆدەگرن، له‌ هه‌موو پاشماوه‌كانیشدا ئاو دۆزاره‌وه‌ته‌وه‌ كه‌وابو ئاو له‌سه‌ر مانگ بوونی هه‌یه‌.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی Science Daily، زانایانی هەردوو زانکۆی براون و هاوای لە لێکۆڵینەوەیەکدا لە رێگەی بەکارهێنانی زانیارییەکانی مانگە دەستکردەکانەوە، گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی کە رەنگە لەناو پاشماوەکانی گڕکانەکانی چاخە دێرینەکانەوە بڕێکی زۆر لە ئاو گیری خواردبێت.

ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری Nature Geoscienceدا بڵاوکراونەتەوە و تیادا زانایان پێوانەیان بۆ رەنگدانەوەی تیشکەکانی سەر رووی مانگ لە رێگەی ئامێرە خولاوەکانەوە، کردووە،زانایان لە شەپۆلی ئەو تیشکانەیان کۆڵیوەتەوە کە لەسەر رووی مانگەوە تیشکیان داوەتەوە یان ئەو تیشکانەی کە رووەکە هەڵیمژیون و لەو رێگەیەوە توانیویانە بگەنە ئەو ئەنجامەی کە چ جۆرە کانزا و پێکهاتەیەک لەوێ بوونیان هەیە.

بۆیه‌ ئه‌وه‌ تێبینی كراوه‌ و دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ لە هەموو پاشماوە گڕکانییەکاندا ئاو دۆزراوەتەوە.

Back to top button