سناپ چات كێشه‌ی تێده‌كه‌وێ به‌كارهێنه‌رانی ده‌بێت زۆر ووریابن

سیسته‌می نوێی ئه‌پڵ بۆ به‌كارهینه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات بووه‌ به‌ مایه‌یی نیگه‌رانی و تا ئێستاش كۆمپانیایی سناپ چات هه‌وڵی گرفت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی نه‌داوه‌.

وه‌ك ئاشكرایه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات یه‌كێكه‌ له‌و تۆڕانه‌ی كه‌ خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌كاریده‌هێنن و ئارزوومه‌ندانی ئه‌و تۆڕه‌ زۆر دڵخۆشن به‌ هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی كه‌ له‌و تۆڕه‌ هه‌یه‌ و له‌ تۆره‌كانی تر بوونیان نیه‌، به‌تایبه‌تی پاراستنی وێنه‌ و ڤیدیۆ و تایبه‌تمه‌ندی كه‌سی به‌كارهێنه‌ر، كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سی به‌رامبه‌ر بیه‌ویت هه‌ر جۆره‌ كارێك رووبدات له‌ رووی (سكرین شۆتی) یاخود وێنه‌ی شاشه‌ی بگرێت ئه‌وا خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ زۆریك له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ نیه‌ ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ كه‌ سناپ چات لای به‌كارهێنه‌رانی گرینگ و نایاب ده‌ربكه‌وێت ، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی پۆسته‌كان ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر یه‌كێی تره‌ له‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ئێستا دا به‌كارهێنه‌رانی نیگه‌ران كردوه‌ سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵه‌ كه‌ له‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می iOS 11 به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن وێنه‌و ڤیدیۆكانی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی سناپچات لای خۆیان سه‌یڤ بكه‌ن و یاخود سكرینشۆتی بكه‌ن خاوه‌نی سناپه‌كه‌ش ئاگادار ناكرێته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ به‌كارهێنه‌رانی نیگه‌ران كردوه‌ و كۆمپانیای سناپچاتیش تا ئێستا چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌.

تێك ئای

Back to top button